لەماوەی 11 مانگدا نزیکەی ٢ هەزارو ٥٠٠ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
  2022-12-02       377       

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەماوەی 11 مانگی رابردوودا لە سنووری هەولێر و دهۆک دوو هەزار و 229 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە. دەشڵێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کەموکورتی تێدایە و پێویستە هەمواربکرێتەوە.

ئاوێنە: عەمید حوسێن نامیق، بەڕێوەبەری گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرتای ئەمساڵەوە لە 1-1-2022 تا 1-11-2022 و لەماوەی 11 مانگدا، دوو هەزار و 229 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سنووری هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون و رووبەڕووی دادگە کراونەتەوە.
 
عەمید حوسێن نامیق وتیشی، لەو ژمارەیەی کە دەستگیرکراون، 242 تۆمەتباریان کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کردووە.
 
بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ماددەی هۆشبەری کریستاڵ زۆرترین بازرگانی پێوە دەکرێت، هەروەک ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە هەموو ئاستەکانی تەمەنەکاندان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×