شاڵاو عەلی عەسکەری: نەک شەڕی برا کوژی، بەڵکو شەڕی خوشک کوژیشمان لەگەڵ پارتی کردوە
  2022-12-05       1148       


کارگێڕێكی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشكرایده‌كات، ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌نى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌زانن‌و له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌ییشدا نین، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "نەک شەڕی برا کوژی، بەڵکو شەڕی خوشک کوژیشمان لەگەڵ پارتی کردوە"، ده‌شڵێت:"دەستێک هەیە ناهێڵێت ئێمە بگەینە ڕێککەوتن‌و ڕێگەنادات ئەم حوکمڕانیە بگاتە ئه‌نجام".

ئاوێنە: شاڵاو عەلی عەسکەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسى یەکێتی بەمیدیای نزیك له‌حزبەکەی وت، "ئێمە وەک یەکێتی خۆمان بەخاوەنی بیرۆکەی دروستبونی حکومەت‌و پەرلەمانی کوردستان دەزانین، ئەم حکومه‌تى هەرێمە له‌سه‌ر داوای سەرۆک مام جەلال دروستبوه‌، بۆیە ئێستا نە دوو ئیدارەیمان دەوێت‌و نە لەگەڵ دوو ئیدارەیشداین، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی زیاتر لە18 جار سەردانی مه‌سعود بارزانی کردوە، بەڵام دەستێک هەیە ناهێڵێت ئێمە بگەینە ڕێککەوتن‌و ڕێگەنادات ئەم حکومڕانیە بگاتە ئه‌نجام".

سه‌باره‌ت به‌پەیوەندیەکانیشیان لەگەڵ پارتی عه‌سكه‌رى وتى:"ئێمە لەگەڵ پارتی کە شەڕدەکەین حەدی وەسەتمان نییە، نەک براکوژی، بەڵکو خوشك کوژیشمان کردوە، ئێمە پەیوەندیی زۆر خراپترمان هەبوە لەڕابردودا، ئەمەی ئێستا هەیە شەڕە قسەو شەڕی ڕاگەیاندنە، بەڵام هەرگیز بەرەو شەڕى ناوخۆ ئێمە وەک یەکێتی هەنگاومان نەناوەو هەنگاویش نانێین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ى یه‌كێتى ڕاشیگەیاند، "بەبۆچونی من ئێمە تێێگەشتنمان بۆ حکومەتی ئیئتیلاف هەڵەیە، ئەم کابینەیە پارتی زۆرترین دەنگی هێناوە، بەڵام حکومەتی ئەوان نییە بەتەنهاو ناشبێت بەرنامەی کاری ئەم حکومەتە بەتەنها بەرنامەی پارتی بێت، بەڵکو حکومەتێکی ئیئتیلافیەو جگە لەیەکێتی‌و پارتی لایەنەکانی تریش بەشدارن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×