ڕوسیا چرای سەوز بۆ هێرشی سەربازیی تورکیا دژ بە هه‌سه‌ده‌ هەڵدەکات
  2019-07-15       3138       

 واشنتن پۆست رایده‌گه‌یه‌نيت ''مۆسکۆ چرای سەوز بۆ هێرشی سەربازیی تورکیا دژ بە کوردەکان ''هه‌سه‌ده‌'' هەڵدەکات چونکە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای فۆرات دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی کوردەکان و حکومەتی بەشار ئەسەد''.

ئاوێنه‌: میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەرتەشی وڵاتەکەیان جگە لەو 80000 هێزەی کە ناردوویەتە سەر سنوری سوریا هەزارن کەرەستەی جەنگیی قورسیشی ئامادە کردووە تا لەکاتی گونجاودا کە پێدەچێت لە ئانوساتدا بێت- ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا داگیر بکات کە ئەمەش پاش ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون لە عەفرین دەبێتە دووهەم ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاوی تورکیا دژ بە کوردەکانی سوریا.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە شرۆڤەی ئەمڕۆیدا نوسیوێتی مومکینە ڕووسیا پێشوازی بکات لە سیناریۆی نوێی تورکیا دژ بە کوردەکانی سوریا، چونکە ئەم بابەتە دوو لێکەوتەی لێدەبێتەوە کە ڕووسیا سوودیان لێدەبینێت یەکەم زەبرلێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە و دووهەمیان ئەمەیە کە دەبێتە هۆی نزیک بونەوەی کوردەکان و حکوومەتی بەشار ئەسەد.

ئەم ڕۆژنامەیە هۆشدار دەدات کە هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکان لە سووریا بۆ تورکیا هەندێک مەترسیی هەیە لەوان قووڵتر بوونی گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و جووڵانەوەی شەقامی تورکیا دژ بەو هێرشە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×