عەلی حسێن: مەترسی لەسەر ناوچەكە، عێراق و هەرێمی كوردستانیش هەیە
  2023-01-27       373       

عەلی حسێن، به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یاند، مەترسی لەسەر ناوچەكە، عێراق و هەرێمی كوردستانیش هەیە، ئێمەو یەكێتی دو پارتی بەرپرسیارین ئەركی پاراستنی هەرێممان لە ئەستۆدایە، دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەری ناكۆكییەكان بكەین، بۆیە سبەینێ كۆدەبینەوە.

ئاوێنە: عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ میانه‌ی سه‌ردانی بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ قۆناغێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕن، ئێمه‌ش خاوه‌نی ئه‌زمونێكین، پاراستنی ئه‌ركی ئێمه‌، هاوڵاتیان، رۆشنبیران و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی"مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌".

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی پارتی و یه‌كێتی، عه‌لی حسێن ئەوەشی وت"ئێمه‌ له‌ رابردودا كۆمه‌ڵێك گرفتمان هه‌بوه‌، به‌ دیالۆگ گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ركردوه‌، ئێمه‌ دو پارتی به‌رپرسیارین، ئه‌ركی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانمان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ئه‌گه‌ر ناكۆكیشمان هه‌بێت، خاڵی هاوبه‌شمان زۆره‌، ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خاڵه‌ ناكۆكه‌كان، بۆیه‌ سبەینێ كۆده‌بینه‌وه."‌

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×