"نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە نێوان ١٧ ھەزار و ٧٥٠ بۆ ١٩ ھەزار ٢٥٠ دەبێت"
  2023-02-01       445       

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە نێوان ١٧ ھەزار و ٧٥٠ بۆ ١٩ ھەزار ٢٥٠ دەبێت".

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (1\2\2023) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (59) دینار دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (305) بۆ (330) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (17750) بۆ (19250) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.

هەروەها ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە (7)ى بەیانى بۆ کاتژمێر (1)ی شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان (21) بۆ (23) هەزار دینارە.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان به‌یانیان له‌ كاتژمێر (6:30) بۆ (ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شه‌و له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ كاره‌با بدرێت به‌ هاوڵاتییان.

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×