مێشهه‌نگه‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی دزران
  2023-02-03       1282       

دڵشاد گه‌رمیانی كه‌سایه‌تی ئیسلامی و بانگخواز، ئاشكرایكرد كه‌ مێشهه‌نگه‌كانی كه‌ ماوه‌ی 11 ساڵه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا له‌ كه‌لار لێیان دزیوه‌.

ئاوێنە:  له‌ بانگه‌وازێكدا داوا لە(خەڵکی کەلار)و دەوروبەری ده‌كات كه‌ هاوكاری بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێشهه‌نگه‌كانی.

 ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی:

بێخەم مێشهەنگەکانتان لەکەلار دامەنێن، مێشهەنگ دزیش پەیدا بووە!!
مێشهەنگ هەتا ئێستا لەدەشت و دۆڵ و باخ و شاخ و کوێستانەکانی کوردستان بێ سەرپەرشت و پاسەوان سەلامەت و بێکێشە و بێ بەڵا بووە ،بەڵام بەداخەوە دزی ئەویش پەیدا بووەو کار وابڕوا هەنگوینی خۆماڵی و سروشتیش دەبێتە ئەفسانەو خەیاڵ، کەس ناوێرێ لەشاخ و دەشت و کوێستانەکان دوور لەهەموو چاودێریەک مێشهەنگ دابنێت ، ئەگەر دۆخی شارەکان ئەوە حاڵی بێت و مێشهەنگ دزەکان لەگەڵ بوونی ئەو هەموو کامێرا چاودێریانە لەشەقام و کۆڵان و سەیتەرەکان بتوانن بێباکانە ماڵی خەڵکی بدزن و تاڵانی بکەن .
‏‎بەڕێزان ١١ساڵە ئیشی هەنگەوانی دەکەم و هەنگوینی سروشتی (طبيعی) دەفرۆشم وە سوپاس بۆ خودای پەروەردگار هەموو ساڵێ کە لەمانگی شەش هەنگوینی گەرمیان و لەناوەڕاستی مانگی هەشتدا هەنگوینی شاخ و کوێستانەکان دەبڕین بەرهەمەکەمان زۆر بەخێرایی دەفرۆشین و موشتەریەکانمان چاوەڕوانمانن و هەتا ئێستا هیچ کەسێک گلەیی لەهەنگوێنەکەمان نەبووە ئەویش فەزڵ و کەرەمی خودایە،مێشهەنگەکانیشم ساڵانە بەهەموو دەشت و بنارو شاخ و کوێستانێکی ئەم کوردستانەدا کەبۆم گونجابێ گێڕاوە و دەیگێرم و بە دوو مانگ و سێ مانگ بەلایاندا نەدەچووین، هەتا ئێستا یەک دانە صندوقي مێشهەنگمان لەهیچ ناوچەیەک نەدزراوە .
‏‎هەموو ساڵێکیش لەزستاندا مێشەکانمان هێناوەتەوە بۆ کەلارو بەزۆری لەئەرزەکەی کاک هادی و مهدی لەتەنیشت جادە حەولیەکەی پێش ماڵی خۆیان نزیک پردەتازەکەی گردەگۆزینە دامان ناون و هیچ کێشەیەکمان نەبووە،بەڵام بەداخەوە ئەم ساڵ کە لەهەمان جێگا دامان نابوون و کۆمەڵە مێشهەنگێکی زۆرمان لێ دزراوە .
‏‎ئاشکرایە کەصندوقی هەنگ نابرێتە ناو ماڵەکان، گواستنەوەشی لەنێوان شارەکان بەبێ وەرەقەی قایمقام قەدەغەیە، کابرای دز ناچارە لەناو باخێک یان ئەرزێکی زراعی کەسێک لە کەلار یان دەورو بەری دای بنێت، واتە ئەوهەنگانە زەحمەتە لەکەلارو دەوروبەری دەرکرابن .
‏‎داواکاریەکمان لە هاوشارە خۆشەویستەکانی خۆمان لە(خەڵکی کەلار)و دەوروبەری هەیە، بەتایبەت ئەو بەڕێزانەی کەکامێرای چاودێریان لەبەردەم ماڵ و باخەکانیان داناوەو لەو سنوورەن کەمێشهەنگەکانی ئێمەی لێ دزراوە، لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کەهەنگەوانن یاخود ئەرزو باخیان لە(بەگ زادەکان)لەناو کەلارو دەوروبەری هەیە، کە هاوکارمان بن لەدۆزینەوەی هەنگەکان و ئاشکراکردنی دزەکان .
بەڕێزان هەنگەکانی ئێمە لە نێوان بەرواری (١٩/١/٢٠٢٣هەتا٢٣/١/٢٠٢٣) دزراون .‎
هەر بەڕێزێک بیەوێت یارمەتیمان بدات دەتوانێت بەم شێوەیە هاوکارمان بێت:
‏‎١.داواکارین هەر برایەکی بەڕێز لەسەر
‏‎ئەو جادە حەولیە لەنێوان بەرزە پردە تازەکەی نزیک مقەڕی پارتی هەتا پردەتازەکەی گردەگۆزینەو ئەو فەرعانەی لێیان جیا دەبێتەوە کامێرای چاودێری هەیە عەزیەت بکێشێ تەماشای کامێرا کەی بکات هەر سەیارەیەک لەماوەی ئەو پێنج شەوو ڕۆژەدا صندوقي مێشهەنگی بار کردبوو ژمارەکەی و جۆری سەیارەکەی بنێرێ بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە (07728533576) یان لەهەر ڕێگایەکەوە کەخۆی پێی پەسەندە پێمان بگەیەنێت .
‏‎٢. لەڕۆژی پێنجشەممە هەتا ڕۆژی دوشەممە بەرواری(١٩/١ هەتا ٢٣/١) کەدەکاتە (پێنج شەممەو جومعەو شەممە و یەکشەممە و دووشەممە)ی مانگی یەک لەماوەی ئەم پێنج شەوو ڕۆژەدا هەرکەسێک صندوقی هەنگی هێنابێتە عەرزو باخی هەربەڕێزێک یان هی دراوسێکەی و گومانتان لێی هەبوو ئاگادارمان بکەنەوە بۆئەوەی تەماشایەکیان بکەین بۆ دڵنیایی .
‏‎٣.ئەو بەڕێزانەی کڕین و فرۆشتنی هەنگ دەکەن لەکڕین و فرۆشتنی ھەر بڕە هەنگێکی گوماناوی ئێمە ئاگادار بکەنەوە، هەتا لەسەرچاوەی ئەو هەنگانە بکۆڵینەوە .
‏‎داواکارین ئەم هەواڵە بەهەموو لایەکدا بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو هەنگەوانە خۆشەویستانەی لە پشدەرو بتوێن و سلێمانی و پێنجوێن و شارباژێڕ و هەورامان و هەڵەبجە و ئەو دەورو بەرەوە هەنگیان هێناوە بۆ گەرمیان ئاگاداربن، کە ئەم ساڵ وەکو ساڵانی تر نییە ئاگایان لەهەنگەکانیان بێت .
‏‎والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
٣/٢/٢٠٢٣

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×