نەخۆشخانەی هیوا: ساڵی رابردو بە بەهای 45 ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەكارهێنراوە
  2023-02-24       323       

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ساڵی 2022دا، لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بە بەھای 45 ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەکارھێنراوە.

ئاوێنە: نەخۆشخانەی هیوا، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی دوێنێ لەهۆتێڵ رۆتانای سلێمانی بەبەشداری سەرجەم پزیشكانی نەخۆشخانەو سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان و ئەندامانی سندوقی شێرپەنجە، گایدلاینی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد كە تایبەتە بەڕێكخستنەوەی ئەو چارەسەرانەی بۆ توشبووانی شێرپەنجە بەشێوەیەكی زانستی وردتر لەهەرێمی كوردستان بەكاردێت لەگەڵ گونجاندنی ئەو بودجەیەی لەبەردەست سندوقی شێرپەنجەدا هەیە.

 لەکۆنفڕانسەکەدا د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند  لە ساڵی 2022دا بە بڕی 45 ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆش بەکارهاتوە، ئەمە جگە لە پێداویستی پزیشکی و پێداویستی تاقیگەیی و ئەو موغەزییانەی کە بۆ نەخۆش بەکاردێن.

نەخۆشخانەی هیوا وتوشیەتی، بڕیارە کۆنفڕانسەکە ماوەی دو ڕۆژ بخایەنێت و بۆ یەکەمجارە لە سلێمانی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە بە بەشداری سەرجەم پزیشکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×