وتهبێژى بهنزینخانهكانى سلێمانى ڕایگهیاند، له سلێمانى نرخى غازى ماڵان و گازوایل دابهزى و هۆكارهكهشى ئهوهیه خواست لهسهرى كهمبۆتهوه.
ئاوێنه: ئەمڕۆ هەینی 24ی2ی 2023، بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند: "لە ئێستادا نرخی لیترێک غاز، لە بەنزینخانەکانی سلێمانی لە 700 دینارەوە کەم کراوەتەوە بۆ 645 دینار.
هەروەها، دەربارەی نرخی گاز، وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەدا، نرخی لیترێک گاز، لە ھەزار و 25 دینارەوە کەم کراوەتەوە بۆ ھەزار دینار".
ئەوەشی وت: "بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا، کەم بونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی بۆ خۆگەرمکردنەوە، نرخەکان دابەزیون و چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش کەمبکرێنەوە".