بارانبارین دەستپێدەكات و لە هەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت
  2023-03-14       402       


كەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بارانبارین دەست پێدەكات و ئەگەری هەورە تریشقە و تەرزەش هەیە، لە هەندێك ناوچەش بارانی بەلێزمە دەبارێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێ شوێنی جیا جیا، هەروەها خێرایی‌ با 10بۆ 20  كیلۆمەتر دەبێت لەكاتژمێرێكدا.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە كەشناسی هەرێم باسی لەوەكردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند، سەرەتا لە ناوچەكانی باكوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات لە دوایی نیوەڕۆ هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە و رێژەی باران بارین زیاد دەكات و هەورە تریشقە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەی كەشناسیدا ئەوەش هاتووە، لە كاتەكانی شەودا بارانبارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكانی دهۆك و ئیدارەی راپەرین و سلێمانی و گەرمیان، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×