هەسەدە: تەرمی ئەو نۆ شەڕڤانەی لە تێکشکانی دو هێلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستدا گەیشتنەوە رۆژئاوا
  2023-03-21       859       

هەدەسە رایگەیاند، تەرمی ئەو نۆ شەڕڤانەی هێزەكانی دژە تیرۆری رۆژئاوا كە رۆژی چوارشەممەی رابردو لە ئەنجامی تێكشكانی دو هێلیكۆپتەرەكەدا لە سنوری دهۆك شەهید بون، گەیشتەوە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.

ئاوێنە: هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانیان دوای زنجیرەیەك پەیوەندی توانیویانە تەرمی شەڕڤانە شەهیدەكان بگەڕێننەوەو تەرمەكانیش لەلایەن تیمێكی هێزەكانیان بەبەشداری چەند ئەندامێكی فەرماندەیی گشتی هەسەدە، گوازراونەتەوە بۆ شاری حەسەكە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی چوارشەممە، تەرمی ئەو شەڕڤانە شەهیدانە لە رێوڕەسمێكی سەربازی و جەماوەریداو بەبەشداری  فەرماندەیی گشتی هێزەكانیان و دامەزراوە رەسمییەكانی رۆژئاوای كوردستان و نوێنەرانی هاوبەش و هاوپەیمانانی هێزەكانی لە شەڕی دژە تیرۆر بەخاك دەسپێردرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×