دوای نزیكەی مانگێك كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دێت
  2023-03-24       709       

 

دوای نزیكەی مانگێك لە بڵاوكردنەوەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەش كردنی مووچەی مانگی دوو، ئەم هەفتەیە كۆتایی بەدابەش كردنی مووچە دێت.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەكان ئەم هەفتەیە كۆتایی بە لیستی راگەیەندراوی مووچە دێت ئەویش بەدابەشكردنی مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانەی خوارەوە.

لیستی مووچەی ئەم هەفتەیە ...

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2023/3/26 مووچەی مانگی دووی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/3/27 مووچەی مانگی دووی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت :

خانەنشینانی شارستانی

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2023/3/28 مووچەی مانگی دووی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت :

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن

وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان

وەزارەتی كارەبا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2023/3/29 مووچەی مانگی دووی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت :

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 2023/3/30 مووچەی مانگی دووی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت :

سەرۆكایەتی هەرێم

سەرۆكایەتی پەڕلەمان

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

خانەنشینانی پێشمەرگە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×