به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای بۆ رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو راگهیاندو ئاماژه‌ی بهوهشدداوه كه بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکی باران بارین و هەورە تریشقە.
ئاوێنه: كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بۆ ڕۆژی یەکشەممەش پێشبینی كراوه كه ئاسمان هەوری تەواو بێت لە گەڵ دەستپێکردنی بارانبارین و لە کاتەکانی نێوەڕۆدا ڕێژەكهی زیاد دەکات و هەندێك کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) کم/س دەبێت.
ڕۆژی دووشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و مامناوەند و لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێك ناوچەی دیکە بەردەوامی دەبێت.