سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: كۆنسوڵی ئەمریكا نیگەرانبوو لە قەدەغەكردنی هاوڕەگەزبازی
  2023-03-26       1483       

لە وەڵامی شەیركردنەوەی راپۆرتەكەی گۆڤاری فۆڕن پۆڵەسی لەلایەن كونسوڵی ئەمریكاوە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، كاتێك پڕۆژە یاسای قەدەغەكردنی بانگەشەكردنیان بۆ هاوڕەگەزبازی پێشكەشكردووە كونسوڵ نیگەران بووە.

ئاوێنە: مەلا خاليد، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پۆستێكدا نووسیویەتی، ئه‌وكاته‌ی پێشنیازه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بانگه‌شه‌كردن بۆ هاوڕه‌گه‌زبازیمان پێشكه‌شكرد، كونسوڵی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆیان پێڕاگه‌یاندین.

دەشڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قێزه‌ونه‌ به‌ لای ئه‌وان دژی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادیی تاك بێت، به‌ڵێ ئێمه‌ دژی ئه‌و بنه‌مایه‌ین و ئه‌و رێبازه‌ی له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌ بووین بۆ خاتری كه‌س لێی لاناده‌ین و له‌ رێگریكردن له‌ كارێكی وا قێزه‌ون به‌رده‌وام ده‌بین”.

لە دوای راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە هەرێمی كوردستان كە تیایدا رەخنە لە دۆخی حكومڕانی، مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین لە هەرێم دەگرێت، هەروەها راپۆرتێكی گۆڤاری فۆڕن پۆڵەسی لەژێر ناونیشانی “ماڵە كارتۆنیەكەی كوردستانی عێراق لەبەردەم روخاندایە”، باڵی پاراستنی پارتی بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كەوتووەتە وەڵامدانەوە.

نووسینەكەی سەرۆك فراكسیۆنی پارتی-یش لەدوای شەیركردنەوەی راپۆرتی گۆڤارەكە دێت لەلایەن ئێرڤن هیكس جونیەر، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە پلاتفۆرمی لینكید ئین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×