به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی، لەنێوان لایەنە کوردییەکان کۆدەنگیەک هەیە کە ماددەی 14 بەو شێوەی کە لەسەری رێککەوتن پەسەندبکرێت.
ئاوێنه: نەهرۆ رواندزی، په‌رله‌مانتری پارتی‌و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووه، کۆدەنگیەک هەیە لەنێوان هەموو لایەنە کوردیەکان لەسەر تێپەڕاندنی ماددەی 14، هاوکات "رەزامەندی لایەنە عەرەبیەکانیشی لەسەر وەرگیراوە کە ئەو ماددەیە بەو شێوەیە دەبیت کە بەرەزامەندی ئێمە داڕێژراوەتەوە".
وتیشی، گەر ماددەی 14 تێپەڕێندرێت، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بودجە پەسەندبکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، جەختی لەوەشکردەوە، "ماددەی 14 بەو شێوەیە دەبێت کە ئێمە وەک لایەنە کوردییەکان لەسەری رێککەوتین، نەک بەو شێوەی کە کە لیژنەی دارایی پەرلەمانی گۆرانکاری تێداکردبوو."
بڕیاربو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ به‌مادده‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بدرێت، به‌ڵام تائێستا دانیشتنه‌كه به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه.
مادەی 14ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق کە بەهۆی ناکۆکییەوە لەسەری له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوی په‌رله‌مان په‌سه‌ندنه‌كراو بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا، تایبەتە بەداهاتی نەوت، هەژماری بانکیی، دەسەڵاتی خەرجکردن، کێڵگەکانی نەوتی کەرکوک‌و نەینەواو پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم. هەروەها لەبڕگەیەکی دیکەی مادەکەدا باس لەبەڕێوەبردنی دەروازەکان‌و مامەڵەی حکومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.