ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە سوتاندی کۆپییەکی تەورات
  2023-07-14       793       

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی سوید داواکاری چەند کەسێکی پەسەندکرد بۆ سوتاندی کۆپییەکی تەورات لەبەردەم قونسوڵخانەی ئیسرائیل لە سوید، سەرۆکی ئیسرائیلش دەڵێت: سوتاندی تەورات کارێکی پڕ”لەڕق و کینەیە” و ئیدانەی دەکەین.

ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل بە ئاژانسی ئای24 ئیسرائیلی راگەیاندووە: سوتاندی کۆپییەکی تەورات کارێکی پر لە :ڕق و کینەیە” رێگەدانی سوید بەوکارە بەتوندی ئیدانە دەکەم.

بەگوێرەی ئاژانسی ئای24 ئیسرائیلی ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل گوتویەتی: بەوپێیەی من سەرۆکی ئیسرائیلم سوتادنی کۆپییەکی تەورات ئیدانەدەکەم، وەک چۆن سوتاندی کۆپییەکی قورئانم ئیدانەکرد، ئێستاش دڵتەنگم کە هەمان چارەنووس چاوەڕێی “کتێبی پیرۆزی جولەکە” دەکات.

هاوکات ئیلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: مەترسییەکانی رێگەدانی پۆلیسی سوید بۆ سوتاندی تەورات و سوکایەتییەی کردن بە پیرۆزییەکانی یەهودییەکانمان بە سەفارەتی سوید راگەیاندووە.

وەزیرەی دەرەوەی ئیسرائیل گوتیشی: داوا لە دەسەڵاتدارانی سوید دەکەم ڕێگری لەم کارە شەرمەزارکەرە بکەن، چونکە کارێکی رقاوییە و ئیستیفزازکردنی یەهودییەکان و نەریتەکانیانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە 28ى حوزەیرانى 2023، پەنابەرێکی عێراقی بەناوى سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوێد و لەژێر پاراستنی پۆلیسی ئەو وڵاتە، کۆپییەکی قورئانی سوتاند و خستییە ژێر پێیەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×