وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانەكەی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە
  2023-07-23       563       

بەهۆی رووداوەكانی سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رەتكردنەوەی سەردانی وەزیرەكەی بۆ عێراق بەهۆكاری ئەمنی راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئەمڕۆ رایگەیاند، سەردانەكەی بۆریس بیستۆریۆس-ی وەزیری بەرگری بۆ عێراق بۆ ماوەیەكی كاتی بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە رەتكراوەتەوە.

وەزارەتەكە هۆكارەكەشی بۆ ئەو كارە “توند و ئاژاوەگێڕانە” گەڕاندەوە كە دژ بە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد ئەنجامدرا و بەهۆیەوە دەستەی فیدراڵی بۆ ریشەكێشكردنی تاوان لە ئەڵمانیا داوایكردووە سەردانەكە ئەنجامنەدرێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنی دەستە ئەڵمانییەكان، ئەگەری روودانی ناڕەزایی دیكە و تێكچوونی بارودۆخ بەدوورنازانرێت، وەك ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئاژماپەی پێداوە.

هەروەك بڕیارەكە لەهەمان كاتدا لەپێناو پاراستنی ئەندامانی تیمی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغداد دراوە.

رووداوی سووتان و بێڕێزی بە قورئان لە سوید لەلایەن رەوەندێكی عێراقی لەو وڵاتە، زنجیرەیەك ناڕەزایی و خۆپیشاندانی لە عێراق و بەتایبەتیش لە بەغداد لێكەوتەوە، بەر لەوەی هەفتەی رابردوو خۆپیشاندەران هەڵبكوتنەسەر باڵیۆزخانەی سوید و بیسوتێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×