لوبنان بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی راگەیاند
  2023-10-08       562       


لەدوای ئەو هێرشە موشەکییانەی دوێنێ شەممە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە سەری، لوبنان بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی لەسەر سنووری وڵاتەکەی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی سوپای لوبنان، هێرشە موشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان برینداری لەناو هاوڵاتییانی مەدەنی لێکەوتەوە، ئەمڕۆش وەک وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە یەکە سەربازییەکانی ئیسرائیلمان بۆردومان کردووە.

ئاشکراشیکردووە، هێزەکانمان لە ناوچە سنووریەکان بڵاوەیانپێکراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان چاودێری دۆخەکە دەکەین.

کەمێک لەمەوبەریش میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل لە رێگەی موشەکەوە لوبنانی بۆردومان کردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×