هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌تی ئیسرائیل‌و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی دو ڕۆژی نێوانيان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی حه‌ماسه‌وه تا ئێوارەی ئەمڕۆ 659 كه‌س كوژراون‌و 2156 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل لەزاری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەوه بڵاویانکردەوە کە زیاتر لە 100 هاوڵاتی و سەربازی ئیسرائیلی لەکەرتی غەززە بەدیل گیراون یان بێسەروشوێن بون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی غەززە لەبارەی ژمارەی کوژراو‌و بریندارەکان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕایگه‌یاند، بەهۆی هێرشەکانه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 400 کەس کوژراون‌و دو هەزارو 200 کەسیش بریندار بون.
به‌ره‌به‌ریانی ڕۆژی 7ی 10ی 2023، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەژێر ناوی "گەردەلولی ئەقسا" دژ بەئیسرائیل راگەیاندو لەگەڕی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا هەزاران موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد. هه‌روه‌ها له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی به‌دیل گرت. له‌به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل ماوه‌ی دو ڕۆژه له‌زه‌وی‌و ئاسمانه‌وه به‌چڕی بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.