سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی و پاشان هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆدەبنەوە
  2023-11-14       254       

بڕیارە سبەی چوارشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كۆببێتەوە و پاش ئەو كۆبونەوەیەش هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبێتەوە، ئەوەش لەپاش ئەوەی ئەمڕۆدادگای فیدرالی بڕیاریدا بە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: عەباس عامری، ئەمینداری گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبەی چوارشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەیەكی بەپەلە دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەروەها شەڕی غەززە.

عەباس عامری وتوشیەتی، لەدوای كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەر سبەینێ سەرلەئێوارەكەی، كۆبونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەردو كۆبونەوەكە لە كۆشكی حكومەت لە بەغدا بەڕێوەدەچن.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەكی لەیس دلێمی كۆبوەوەو تێیدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×