كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تەواوبوونی زیاتر لە ملیۆنێك كارتی بایۆمەتری ڕاگەیاند
  2023-11-15       223       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گەیشتنی زیاتر لە یەك ملیۆن كارتی بایۆمەتری ڕاگەیاند.

سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن عماد جمیل محسن بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند: لەم چەندڕۆژەی پێشوو ملیۆنێك و 140 هەزر كارتی بایۆمەتری گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، كەتایبەتن بە پارێزگاكانی بابل و نەینەواو ئەنباڕو كەركوك، گوتیشی: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كارتی پارێزگاكانی دیكەش دەگات.

ئەوەشی خستەڕوو،  كە دابەشكردنی كارتەكان لە ڕۆژی 16 ی مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەكات و پاش دوو ڕۆژیش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×