بایدن ڕێککەوتنە نوێکانی لەگەڵ چین راگەیاند
  2023-11-16       595       

ڕاپۆرتی: دیپا شیڤارام - لەڕادیۆی نیشتمانی ئەمریکاوە
وەرگێڕانی بۆ ئاوێنە لەلایەن قارەمان مەمەند-ەوە

 

بایدن ڕێککەوتنە نوێیەکانی لەگەڵ چین لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند و دەستپێکردنەوەی دانوستانە سەربازییەکان-یش ڕادەگەیەنێت.

 

سەرۆک بایدن رۆژی چوارشەممە ١٥ی نۆڤەمبەر، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تاکەکەسیدا ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین لەسەر کەناڵەکانی پەیوەندی سەربازی کراوە و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵێکدا لەگەڵ سەرۆکی چین قسەی کرد.
هەردوو سەرکردەکە بۆ ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر لە کالیفۆرنیا کۆبوونەوە تەنها پێش لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیای زەریای هێمن کە لە سانفرانسیسکۆ بەڕێوەدەچێت. گفتوگۆکانیان لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان دوو گەورەترین ئابووریی جیهان لە هەڵکشاندایە، هەروەها لە کاتێکدا کۆشکی سپی هەوڵی گرتنەبەری ڕێبازێکی بەهێز بەرامبەر چین دەدات.
دوایین جار کە بایدن و شی ڕووبەڕوو قسەیان کرد لە لوتکەی جی ٢٠ بوو لە ئەندەنوسیا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بایدن لە دیدارەکەیدا وتی: کۆبوونەوەکانمان هەمیشە ڕاشکاوانە و ڕاست و دروست بوون، ئێمە هەمیشە ڕێکنەکەوتووین، بەڵام ڕاشکاوانەبووە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ شی.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بایدن ڕایگەیاند کە خۆی و شی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕۆیشتنی فێنتانیڵ لە چینەوە بۆ ئەمریکا.
بایدن وتی: ئێمە هەنگاو دەنێین بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی ڕۆیشتنی ماددە کیمیاییی و حەب هۆشبەرەکان لە چینەوە بۆ ڕۆژئاوا. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە ژیانی خەڵک ڕزگار دەکات و پابەندبوونی سەرۆک شی لەم بابەتەدا بەرز دەنرخێنم."
بایدن هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتان دەست بە پەیوەندی سەربازی بۆ سەربازی دەکەنەوە.
لە مانگی ئابی ٢٠٢٢، پەکین ڕایگەیاند کە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکادا دەبڕێت لەسەر پرسە سەرەکییەکانی وەک کەشوهەوا و پەیوەندییە سەربازییەکان دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تایوان.
بایدن وتی: ئێمە گەڕاینەوە بۆ پەیوەندییە ڕاستەوخۆ، کراوە، ڕوون، ڕاستەوخۆ لەسەر بنەمای ڕاستەوخۆ.
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دووانە باسیان لە کۆکردنەوەی پسپۆڕەکانیان کردووە لە بواری زیرەکی دەستکرد و هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەترسییەکان و پرسە سەلامەتییەکانی پەیوەست بەو تەکنەلۆژیایە. وتی جیهان پێشبینی دەکات ئەمریکا و چین ڕکابەری یەکتر بکەن بەبێ ئەوەی بچنە ناو ململانێیەوە، و لەکاتی گونجاودا پێکەوە کاربکەن.
بایدن بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئەو و شی لەسەر هەموو شتێک ڕێکنەکەوتوون. وتی بە تایبەتی ناوی ئەو کەسانەی خستووەتەڕوو کە ئەمریکا پێی وایە چین بە بارمتە گرتووە بەڵام وتی "هیچ ڕێککەوتنێک" نییە لەسەر ئازادکردنیان. بە شیی وتووە پێشبینی دەکات هیچ دەستوەردانێکی چین لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تایواندا نەکات. وە ڕەخنەی لە چالاکییەکانی چین لە دەریای باشووری چین گرت.
بەڵام بایدن جەختی لەوە کردەوە کە هێڵی کراوەی پەیوەندی کە لە نێوان ئەمریکا و چین دامەزراوەتەوە، گرینگە، بەتایبەتی لە نێوان شی و خۆیدا.
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیان کاتژمێر لەگەڵ شی قسەی کردووە لەکاتێکدا ئەو دوو سەرکردەیە جێگری سەرۆک بوون.
بایدن دەڵێت "من ئەو پیاوە دەناسم و شێوازی کارکردنی ئەویش دەزانم، ناکۆکیمان هەیە، ئەو تێڕوانینێکی جیاوازی هەیە لەوەی من بۆ زۆر شت هەیە، بەڵام ڕاستگۆ بووە".
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، 'بە قووڵی بەشداری لە دانوستانەکانی بارمتە لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە
بایدن وتی "بە قووڵی بەشداری" لە دانوستانەکانی بارمتەکاندا کردووە و وتی ئەمریکا پێی وایە لێرە لە نێوان 50-100 بارمتەدان. سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئەم دواییە بە وردی نەچووە ناوەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە "هاوکارییەکی گەورەی" لەگەڵ سەرکردەکانی قەتەر هەبووە لەسەر ئەو پرسە.
بایدن وتی: من بە شێوەیەکی مامناوەند ئومێدم هەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لێدوانێکی لەبارەی هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە غەززە، کە گەورەترین بنکەی پزیشکییە لە ناوچەکەدا، کە بارودۆخی کارمەندانی پزیشکی و نەخۆشەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان تێکچووە.
بەرپرسانی ئەمریکا ئیدیعایان کردووە کە گروپە چەکدارەکان لە نێویاندا حەماس نەخۆشخانەکان بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەکاردەهێنن بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نەخستۆتەڕوو. بایدن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە حەماس تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات "بە شاردنەوەی بارەگا سەربازییەکەی لە ژێر نەخۆشخانەیەکدا". بایدن وتی: ئەوە ڕاستییەکە، ئەوە ڕوویداوە. "حەماس بەڕاستی بارەگا و چەک و کەرەستەی لە خوار ئەم نەخۆشخانەیەوە هەیە و گومانم لە کەسانی دیکە هەیە."
ئیسرائیل پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە حەماس لە نەخۆشخانەکانی غەززە یان تونێلەکانی ژێر ئەوان کاردەکات بەڵام داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەڵێن کە ئەگەر ڕاستیش بێت، ئەوا ئازادی نادات بە ئیسرائیل بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی لەوێش بخاتە مەترسییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×