وادەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرادەكرێت
  2023-11-17       274       

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد، لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەماندا، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێتەوە، ئەوەش لەدوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشێنرایەوە.

ئاوێنە: ئەحمەد جبوری، پەرلەمانتاری عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەگوێرەی دەستورو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە دانیشتنی داهاتویدا پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پێشبینی دەكرێت زیاد لە كاندیدێك بۆ پۆستەكە هەبێت و لە دەنگدانێكی نهێنیدا پەرلەمانتاران یەكێكیان هەڵدەبژێرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×