ئه‌مشه‌و دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بەخویندنەوەی دووەم‌و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیپێیکردو له‌دانیشتنه‌كه‌دا خویندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساكه کرا.
ئاوێنه: كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه بەئامادەبونی 173 پەرلەمانتار دەستیپێیکرد.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەپێی هەموارەکە تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەسەر داوای رەسمی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ دەکرێتەوە تا بتوانێ سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق‌و پەرلەمانی کوردستان بکات.
راگه‌یاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه، له‌دانیشتنه‌كه‌دا خویندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان كراوه‌و دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیراوه.
بڕیاره دوای 72 كاتژمێری تر، واتا رۆژی چوارشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه، دەنگدان لەسەر هەموارەكە ئه‌نجامبدرێت.
بڕیاره 18ی مانگی داهاتو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی خوێندنەوەی دوەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی نیسابی یاساییه‌وه، دانیشتنه‌كه بۆ كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و هه‌ڵگیرا.