بڕیاری دورخستنەوەی حەلبوسی گەیشتە پەرلەمانی عێراق
  2023-11-19       489       

كەمێك پێش ئێستا، نووسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی دوورخستنەوەی حەلبووسی گەیشتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنه‌: سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەواڵی گەیشتنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمان بڵاو كردەوە.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا، نووسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی گەیشتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق.

ئاماژە بەوەش كراوە، دوای گەیشتنی بڕیاری سەرۆكی پەرلەمان بە كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەپێی دەستوور دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا پەرلەمان سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرێت.

ڕۆژی سێشەممە، ١٤/١١/٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە تۆمەتی “ساختەكردنی واژۆی پەرلەمانتار لەیس دلێمی” ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە، حەلبووسیش بڕیارەكەی ڕەتكردەوە و وتی، دادگای فیدراڵی دەستووری پێشێل كردووە.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی هیچ كاندیدێك بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبووسی دانەنراوە، بەڵام چەندین ناو پێشنیار كراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، لەوانە خالد عوبێدی و ڕافع عسیاوی و چەند كەسیكی دیكە لە میدیاکان بڵاو دەکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×