عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانی جورف سەخر راگەیاند
  2023-11-22       314       

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانی ناوچەی جورف سەخر راگەیاند و ئاشکرایکرد، هێرشەکە بێ ئاگاداری ئەوان ئەنجامدراوە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەو رووداوانەی لە دوو رۆژی رابردوودا لە عێراق روویانداوە مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و لای ئێمە پەسەندکراو نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری هێرشی هێزەکانی ئەمریکا نەبووین بۆ سەر ناوچەی جورف سەخر و هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق.

درۆنییەکانی ئەم چەند هەفتەیەی رابردوو هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی ئەو گروپانە لە عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×