زانایان هه‌موو ئومێدیان به‌ هاتنی هاوینه‌ تا كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ناوبه‌رێت
  2020-03-25       1277       


ئا: لوقمان غه‌فور



كۆتایی زستان به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیكی ئاهه‌نگێرانی ئه‌وێت، جا ئه‌گه‌ر وه‌ك 2020 بێت كه‌ نیوه‌ی گۆی باكوری زه‌وی نقوم بووه‌ له‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، ئه‌وا ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌بێت به‌ دوو ئاهه‌نگ.

بۆ جه‌نگین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، زانایان ئومێدیان به‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رم و وشك بێت و كۆتایی به‌و دۆخه‌ بهێنێت. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) هاوشێوه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی تری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ بێت. كه‌واته‌ مانگی نیسان (ئه‌پرل) تا راده‌یه‌كی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مانگی سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌بێت.

به‌پێی راپۆرتێكی فاینێنشڵ تایمز، هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ وایده‌ره‌خه‌ن كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ته‌واوی وه‌ك وه‌رزی خۆی نیشانده‌دات و هه‌روه‌ها نیشانیده‌ده‌ن كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆس به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌سته‌م ئه‌توانێ شوێنپێی خۆی بهێڵێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی خوڵگه‌ی كه‌مه‌ره‌یی (tropics) وه‌ك له‌ ناوچه‌ی هه‌رێمی میان (temperate) ی جیهان كه‌ كه‌شوهه‌وا تێیدا هاوسه‌نگه‌.

محه‌مه‌د سه‌جادی مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌په‌یمانگای میریلاندی ڤایرۆسلۆژی كه‌ توێژنه‌وه‌یه‌كی كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه‌ وا تووشی زیاتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س بووه‌ له‌ جیهاندا و ده‌ڵێت:"تا ئه‌مساته‌ بڕوامان وایه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا رووبه‌رووی ئاسته‌نگی ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت بڵاوبێته‌وه‌ له‌نێو مرۆڤدا".

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی سه‌جادی-دا ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ راده‌ی شێی كه‌م و پله‌ی گه‌رمی له‌ نێوان 5-15و11 پله‌ی سیلیزییه‌، چالاكی و جوله‌ و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌هه‌وا خێراتره‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه‌ دالاس مۆرنین نیوز، زانایان له‌ هه‌ردوو زانكۆی بیهانگ و تیسینگهۆ له‌ چین له‌ دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ 100 شاری چین كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و راده‌ی شێ به‌رزه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌چاو ڤایرۆسه‌كه‌ ناتوانێت بگوازێته‌وه‌ له‌هه‌وادا.

له‌ئێستادا ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ زیاتر زیانمه‌ندن به‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نێوان پله‌ی (30-50)ی نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌ویدایه‌كه‌ له‌ چین-ه‌و درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا و تێكڕای ئه‌وروپای به‌رده‌كه‌وێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی تیمی مامۆستا سه‌جادی، له‌هه‌فته‌كانی ئاینده‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ڵكشێت به‌ره‌و باكور گۆی زه‌وی و باكوری ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا زیانمه‌ند ده‌بن و تا به‌ره‌و نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی هه‌ڵه‌كشێت.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ سه‌لماندویه‌تی كه‌ له‌ مانگی 12ی 2020 ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ئارادا هه‌یه‌. چونكه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هاوشێویه‌ ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی ساڵ 1918-1919 یه‌وه‌ كه‌ به‌ سێ گروژمی یه‌كله‌دوای یه‌ك له‌ جیهاندا توانی 50 ملیۆن كه‌س بكوژێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌نگی پێچه‌وانه‌ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م رایه‌، پرۆفیسۆر مارك لیبیسیتش، مامۆستای ئێپێدیمیالۆژی زانكۆی هارڤارد پێیوایه‌ به‌شێك له‌ هاورێیانی مامۆستاشی كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌مان هه‌ڵه‌وه‌ كه‌ وابزانن كۆرۆنا ڤایرۆس، ڤایرۆسێكی وه‌رزییه‌، ده‌شڵێت:"گریمان وامان دانا كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌گه‌رماو شێدرا چالاكی كه‌مده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌عقول نییه‌ وا پێشبینی بكه‌ین كه‌ ئاستی كه‌مبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ وا بێت كاریگه‌ری نه‌مێنێت له‌م ناوچانه‌".

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 25ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 430 هه‌زار و 772 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بوون و 19 هه‌زار و 190 كه‌سیش مردوون.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×