كه‌ی گورچیله‌ به‌رد دروستده‌كات؟
  2024-04-13       708       

‎د. کاوە فەقێ رەحیم

دکتۆرا (بۆردی) بەریتانی لەنەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆو نەزۆکی پیاوان ( FRCSEng- Urology)

 

به‌ردی گورچیله‌ نه‌خۆشیه‌كی باوه‌ له‌زانستی پزیشكیدا ئاوی كانزایی به‌رێژه‌ی فراوان و بواری ژه‌نه‌تیكی و كه‌می خواردنه‌وی ئاو له‌ هۆكاره‌كانی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ن.

به‌ردی گورچیله‌ ده‌گاته‌ میزڵدان و له‌وێشه‌وه‌ ده‌رده‌چێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ی ده‌بێـته‌ هۆی ئازار جوڵه‌ی به‌رد و گیربوونی  و كۆ بوونه‌وه‌ی میزه‌ له‌ پشتیه‌وه‌ی.

به‌ردی گورچیله‌ به‌ گشتی له‌ناو نه‌خۆشه‌كانی گورچیله‌دا هه‌موو 3 ساڵ جارێك دروست ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك گورچیه‌له‌شد هه‌موو ساڵێك دروست ده‌بێت. 

جوڵه‌ی به‌رد ده‌بێته‌ هۆی ئازار له‌ لاته‌نیشته‌كانداو ره‌نگه‌ ئه‌م ئازار بگوازرێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی ران و خواره‌وه‌ی سك یان ببێته‌ هۆی ژانه‌ سه‌ر.

ئه‌وه‌ی نه‌خۆش تووشی ترس و گومان ده‌كات گۆڕینی ره‌نگی میزه‌ بۆ ره‌نگی سوور و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی میز و په‌له‌ كردن له‌ میز كردندا و سووتانه‌وه‌یه‌. بوونی خوێنی زۆر و هه‌وكردن له‌ پشكنیندا نیشانه‌ی بوونی به‌رده‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازاره‌ به‌ هیچ ده‌رمانێك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، یان رێگه‌ له‌ میز كردن بگرێت یان هه‌و بكات و زیان به‌ گورچیله‌ بگه‌یه‌نێت، پێویست به‌ ده‌رهێنانی به‌رد ده‌كات به‌ رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ر‌ی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×