هەولێر..شەش كەس بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵكوتانە سەر ماڵی كەسێك دەستگیركران
  2020-07-06       842       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: شەش كەسیان دەستگیركردون كە ویستویانە بەچەكەوە هەڵبكوتنە سەر ماڵی هاوڵاتییەك لە گوندێك و پارەكانی ببەن و خۆیشی بكوژن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند"شەش كەس رێككەوتبون لە گوندی لاجان لەسەر رێگای گوێر لە ئۆپەراسیۆنێكی هەڵكوتانەسەر بەچەك، هەڵبكوتنە سەر ماڵی هاوڵاتییەك بەناوی (ف. ا. ا.)و پارەی لێ بدزن و دواتریش بیكوژن."

ئەوەشی خستۆتەڕو: دوای هەبونی زانیاری ورد، دەستبەجێ چەندین تیمی تۆكمە لە هێزەكانی پۆلیس پێكهێنران و توانرا بە كەمتر لە شەش سەعات، سەرجەم تۆمەتبارەكان دەستگیربكرێن كە شەش كەسن بە ناوەكانی (ئـ. ئـ. س.)و (هـ. ح. ع.)و (م. ئـ. م.)و (م. م. ر.)و (ت. ر. م.)و (ش. ر. م.).

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەگەڵ ئەوەش دەستگیراوە بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆف، دەمانچەیەک، کۆمەڵێک ماددەی بێهۆشکەر، کەلەپچەو لەزگەی دەمبەستندا بۆ ئەوەی خانەوادەکەی پێ بێهۆش بکەن لەگەڵ چەندین کەلوپەلی دیکەدا، کە ویستویانە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاری بهێنن.

وتوشیەتی"تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەدا بۆیە بەپێی ماددە (55) لە یاسای سزادان بەندکران."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×