2020-07-07   759     
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهڵێت، ڕێژەی مردن بهڤایرۆسی كۆرۆنا 3,4% بەو واتایە ڕێژەی 97% ئەو کەسانەی توشبوی ڤایرۆسهكهن چاکبونەتەوە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە.
ئاوێنه: د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بهدەنگی ئەمریکای ڕاگهیاندووه، "لەهەرێمی کوردستان ڕێژەی مردن 3,4% بەو واتایە ڕێژەی 97% ئەو کەسانەی توشبوی ڤایرۆسهكهن چاکبونەتەوە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزەو 80% حاڵەتەکان بەشێوەیەکی سوک گرتویانە دەتوانن تەنها بەوەرگرتنی پشوو وەرگرتنی هەندێک چارەسەرو خوراکی تەندروست چاکببنەوە لەبەر ئەوە پێویست بەترس ناکات".
وتیشی، "داواکاری ئێمە لەهاوڵاتیان پابەندبونە بەرێنماییە خۆپارێزییەکان کە لەهەموو کاتێکدا پێویستە، کاتێک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی توش دەبن پێویست ناکات خەڵک بترسێت، چونکە بەبەردەوامی لەگەڵ نەخۆشەکانن و تێکەڵاوییان هەیە لەگەڵ نەخۆش و بەرکەوتەکان."
لهبارهی هاوكارییه پزیشكییهكان بۆ تهندروستی ههرێم، د. خالس قادر ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەسەر هێڵنو چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە بڕێک لەهاوکارییان بەدەستبگات.
ئهوشی وتووه، "لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدرالیش لەسەر هێڵین تا پێداویستیەکانی ئێمە لەدەرمان و پزیشکی بگاتە دەست، وڵاتی چین و ئیمارات هاوکاریەکی باشی کردووین بەڵام پێویستمان بە هاوکاری زیاتریش هەیە چونکە بەرەو لوتکەی ڤایرۆسەکە دەچین، دوای جەژنی رەمەزان بەیەکجاری رێکارە خۆپارێزیەکان پشتگوێ خران ئەمە وایکرد جارێکی تر حاڵەتەکان زیادبێتەوە."