2020-10-30   715     
دەزگای لوتکە بۆ كاروبارهی پهنابهران، دڵنیایی دهداته خێزانو كهسوكاره ئهو كۆچبهره كوردانهی لهمیسرنو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە.
ئاوێنه: دهزگاكه لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، دەزگای لوتکە لەڕێگەی پەیوەندیەکانیەوە بەردەوامە لەبەدواداچونو زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کۆچبەرە کوردانەی هەرێمی کورستان کە لە (٢١-١٠-٢٠٢٠) لەدەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی میسرییەوە ڕزگارکرانو دواتر لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون.
راشیگهیاندووه، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەوەیان پێڕاگەیاندین کە ڕەوشی ئەوکۆچبەرانە زۆرباشهو هیچ کێشەیەکی تەندروستیو جێگایو ڕێگایان نییە، تەنها لەڕوی یاساییەوە لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبونو چاوەڕوانی ئەوەن لەڕوی یاساییەوە لێکۆڵینەوەکان کۆتایی بێتو دواتر ئاسانتر دەتوانین کار بۆ ئازاد کردنیانو گەڕاندنەوەیان بکەین بۆ وڵات".
دەزگای لوتکە بۆ كاروبارهی پهنابهران دهڵێت، "بۆیە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دڵنیادەکەینەوە، ڕۆڵەکانیان بێ کێشەو گرفتنو سەلامەتن، لەئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی گەڕانەوەیانتان پێڕادەگەیهنین".