2019-05-31   853     
ترەمپ‌و کیم
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور نوێنەرهكهی خۆی بۆ کاروباری ئەمریکاو چوار بەرپرسی باڵای دیكه‌ی بەتۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئەمریکا لەسێدارە داوە.
ئاوێنه: سایتی (روسیا الیوم) لهرۆژنامەی (چۆسون ئیبۆ)ی کۆریای باشوری گواستۆته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆریای باکور پێنج بەرپرسی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان له‌سێداره‌داوه بەتۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئەمریکا، لەنێو ئەو پێنج کەسە، کیم هیۆک چۆل، نوێنه‌ری تایبەتی کۆریای باکور بۆ ئەمریکا هەیە.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌سێداره‌دراون رێكخه‌ری كۆبونه‌وه‌ی لوتکەی نێوان کیم جۆنگ ئون، سهرۆكیی کۆریای باکورو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بون‌و شکستی لوتکەکە خراوەتە ئەستۆی ئەوان.
كۆبونه‌وه‌ی لوتکەی نێوان ترەمپ‌و کیم، کە لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام لەمانگی شوباتی ڕابردودا سازکرا، هەردولا شکستیانهێنا بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور.