دێڕە زۆر سادەكانی چوارشەممە

محەمەد نوری
  2020-07-14     1227
*لەزاخۆوە تا كفری هەر كەموكورتییەك هەبێت لەحكومڕانیدا هەرسێ حزبەكە بەرپرسن، پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان. جاناكرێت هیچیان  لەسەر دروشم بژین، بەرپرسیارێتی واتا چاكردن نەك خۆدزینەوە لەباشكردن. لەسوشیال میدیاش خۆنمایشكردن، خەڵك داوای نوسینی فەیسبوك لەئێوە ناكات داوای چاكردنتان لێدەكات. 

**ماوەیەكی زۆر رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان سەید عومەر بێدەنگبوو، خۆزگە هەر بێدەنگ بوایە، زۆرجار بێدەنگی بۆ سیاسییەكان گەوهەرێكی گرانبەهایە.

***زۆربەی سەركردایەتی یەكێتی‌و بەشێك لەپەرلەمانتارەكان رەخنەی توند و هەڵویستی تیژ لەحكومەت وحكومڕانیی كوردی دەگرن ،تۆبڵێ  نەزانن كە لەدوای راپەڕینەوە یەكێتی لەسەر خوانی حكومڕانی كوردی بوە، بۆیە زمانی موعارەزەیان لێ نایەت. ئەوەی هەیە دەرئەنجامی ئەو رابردووەیە، پینەكانی رابردو بەئاسانی نادورێنەوە.

**** چ عاقڵێكی پارتی، پرۆژەی سوشیال میدیاییەكی پێشكەش بەپارتی كردوە كە بەزمانی عەرەبی‌و بەدروستكردنی فەیك نیوز ولۆگۆی جەزیرە هێرش بكەنە سەر هاوسەرۆكێكی یەكێتی، ئاخر هەی تێگەیشتوو لەسیاسەت، خوێنەری عەرەب‌و هاوڵاتی عەرەب  كەی ئەو بابەتە بێ مانایانەی شەڕی  ئێوەی لاگرنگە، ئەو پارەیەی لەویدا سەرفی دەكەن بیدەن بەهاوكاری پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدانتان. 

**** تانە لەودەروێشە دڵپاك‌و گیرفان خاڵیانە راگرن كە لەسادەیی ژیانیانەوە لە هەڵسوكەوت‌و ئایندە دەڕوانن، رەخنە لەو دەروێشە سیاسیانە بگرن كە بەچاكەت‌و پانتوڵ‌و شەهادەی بەرزەوە لەزكری گەندەڵیدا نقوم بون‌و شین‌و قوڕپێوان  بۆ هەڵامەتی سەرۆك ومەرگیان  دەگێڕێن. 

***** یەكگرتوو كۆمەڵ لەروڵی موعارەزەوە بۆ رۆڵی مەلایەك كە قسەی خێر دەكەن تا دو براكە ئاشتبنەوە. جادەگێڕنەوە دەڵێن مەلایەك لەدێیەك هەبوە لەبەر سوڵحی ئەهلی دێ هەموو جارێ جومعەو جەماعەتیشی لەدەستدەچو. 

*** گلەیی لەچوڵی شەقامەكان مەكەن، مەڵێن خەڵك بێ غیرەتەو خۆپیشاندان ناكات، هاوڵاتی جارێ چووە سەر شەقام سەودای پێوەكراو وەزارەتی پێوەرگیرا (لەلایەن گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتو)، جارێكی تریش تەرجومەی عەرەبی كراو پۆستی لەبەغدا پێوەرگیرا، خەڵك بێ ئۆمێدكرا بێ ئومێد.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×