لەدوای ئازادی عێراقەوە چەند كەرێكمان بكردایە بەوەزیر دۆخی عێراق زۆرباش دەبو

محەمەد نوری
  2019-11-15     505

عێراق لەهۆتێل دەچێت ئەوانەی تێیدان تەنها بۆ خەوتن دەمێننەوەو هیچ پەیوەندی‌و دۆستایەتییەك نییە لەنێوانیاندا.

لەدوای ئازادی عێراقەوە ئەگەر چەند كەرێكمان بكردایە بەوەزیر ئێستا دۆخی عێراق زۆرباش دەبو.
٠٠
نامەیەك بۆ سەعید یاسنین دێت داوای لێدەكرێت كە بگەڕێتەوە بۆ عێراق چونكە گۆڕی ونی باوكیان دۆزیوەتەوە، سەعیدیش دێتەوە بۆ عێراق، لێرەوە چیرۆكی وێرانبون‌و ململانیی تایفی‌و دەسەڵات لەعێراق دەبێتە چیرۆكی رۆمانەكەی ئەزهار جەرجیس بەناوی (خەوتن لەكیڵگەی گیلاس).
.
پادشا وتی من رێز وسۆز بۆ گەلێك دەرنابڕم كە خۆیان بەدەستی خۆیان دیكتاتۆر دروستبكەن.

ئەزهار جەرجیس یەكێك لەو چیرۆكنوسە عێراقیانەی كە دەكرێت بەعەزیز نەسینی چیرۆكی عێراقی وەسفبكرێت ،ئەو لەرێی تەنزەوە باس لەمەرگەساتی وڵاتێك دەكات كە هەمو سەروەت‌و سامانێكی هەیە بەڵام نوقمی دزی‌و گەندەڵی بوە، لەزاری كارئەكتەری چیرۆكێكەوە دەنوسێت: دزەكان دەمێك دەبن بەكورد دەمێك دەبن بەشیعە ودەمێك دەبن بە سونە، هەمویان وەك مانگا عێراقی حەبیب دەدۆشن .

لەچیرۆكیدا دەنوسێت: هەموان عاشقی هەواڵین، دەشزانین پڕە لەدرۆ بەس ئێمە لەعێراقدا رقمان لەراستییە.

ئەزهار جەرجس ساڵی ١٩٧٣ لەدایكبووە، ئێستا لەوڵاتی نەرویژ دەژین، خاوەنی دو كۆمەڵە چیرۆك‌و رۆمانێكە. كە دەیەوێت لەرێی چیرۆكەكانیەوە بەشێوەی تەنز باس لەدۆخی رەشی عێراق بكات، هەرچۆن تاقە رۆمانەكشی گێرانەوەی دۆخی عێراقە لەدوای ٢٠٠٣ كەبەناوی هەموو دروشمێكەوە عێراق وێرانكرا.

ئەزهار دەیەوێت چیرۆكەكانی لەنێوان پێكەنین‌و ژیانی پڕ نەهامەتی عێراقدا بنوسێتەوە، ئەو وەك خۆی دەڵێت : دەیەوێت نوێنەری موعاناتەكان بێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×