بەڵێ کەندیناوایی، بەڵێ شەنگالی

عەبدولرەزاق شەریف
  2021-02-03     1015
بەڵێ کاک سەعدی، ئەوەی بڕیاری جیاکردنەوەی سلێمانی و دیاریکردنی چارەنوسی خەڵکەکەی ئەدات ئەوانەن کە لە مەیانی ماستەکەی سلێمانی و مەیانەکانیتری گەرمیان و هەڵەبجە و شارەزور و پشدەر و بتوێن کارئەکەن، هەر ئەوانیش بە پێی دەستوری عێراق ئەو مافەیان هەیە، بەرێزت نەک مافت نیە لە سلێمانی دەنگ بدەیت مافت نیە باسیشی بکەیت !! ئەم ماف نەبونەی تۆش هەر بە پێی یاسای ژمارە سیانزەی ساڵی دوهەزاروهەشت لە تۆ سەندراوەتەوە و دراوە بە خەڵکی مەیانەکانی پارێزگای سلێمانی ، بۆیە قسەکەت دروستە ئەوە بیر و بیرکردنەوەی مەیانەکانە هەر وەک چۆن شۆڕش و پێشمەرگایەتی و شەهید بونیش هەر هی ئەوان بو !! 
بەڵێ کاک فازیل، کێشە و مافەکانی کورد لە عێراقدا، موچە و پلە و پۆست نیە !! کێشەی ئێمە کێشەی چۆنیەتی پێکەوە ژیانی دو نەتەوەیە و سەد ساڵە كێشەی خاک و سامان و شەراکەتمان هەبوە و هەیە، بەڵام ئەوەی کێشەکەمانی کردوە بە کێشەی پوڵ و پۆست ئێوەن و ئێمە نین !! دەستور و یاساکانی دوای روخانی سەدام ئێوە بون ، نەوت فرۆشتن ئێوە بون و پارە وەرگرتن و پۆست و پلەوەرگرتن ئێوە بون و وەفدی گفتوگۆ هەر ئێوەن و هەڤدە ساڵە و هەموی هەر ئێوە بون ... سەرەنجام هەر ئێوەش بون گەلی کوردستان و خاکەکەیتان لە سەرزەمینی شکۆی شەهید و رۆحی بەرزی پێشمەرگەوە کرد بە کاولستانێکی چەند پارچەی دەسندەخۆری بەغدا و تاران و ئەنقەرە !! ئێستا خەڵکی پارێزگای سلێمانی ئەیەوێ چارەنوسی خۆی دیاری بکات و چیتر نوێنەرە غەوارەکانی دەستی پاڕانەوە بە ڕیشی خۆیاندا نەهێنن و سواڵی پۆست و پارە نەکەن ، مافی دەستوری خۆیانە نوێنەری خۆیان بۆ گفتوگۆ و داواکردنی مافەکانیان بنێرنە بەغدا، چیتر رێگە نادەن مامەڵە و بازرگانی و پیاوەتی بە خاکی سلێمانی و خوێنی شەهیدەکانیانەوە بکرێت . بەرێزیشت هەر بەپێی هەمان یاسای بەرۆکی کاک سەعدی ئەگرێت ، نەک مافی رەتکردنەوە، مافت نیە قسەشی لەسەر بکەیت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×