(ی ن ک لەدادگا)

عەبدولرەزاق شەریف
  2022-07-11     1225

جارێکیتر و لە ستونێکدا، نوسیبوم کە خۆشحاڵ نیم بەو روخان و پاشاگەردانییەی یەکێتی، وەک چۆن باخەوانێک دوای چەندساڵ خزمەتی باخچەیەک ئەکات، کەلێی دور ئەکەوێتەوە، بە ناخزمەتی و ناشرینی دارودرەختەکانی خۆشحاڵ نیە .

لەم نوسینەشدا، شوێنی ئەوەنیە کای کۆنی مەڵۆی ساڵانی پێشو بەبا بکەمەوە، ناکرێ نەشیڵێم کە ساڵی دوهەزاروحەوت لەرۆژنامەی ئاوێنەدا، لە وتارێکدا نوسیم ( پێویستە هەمو مومتەلەکاتی یەکێتی و سەرچاوەی داهات و پارەکانی بزانرێت و بەئامادەبونی هەموان تەسلیمی لیژنەیەکی سەرۆکایەتی بکرێت ) .

دوای دوساڵ و لەکۆنگرەی سێ، بەئامادەبونی خۆی باسی مەرگی حەتمی مامجەلال و پاشاگەردانی دوای مردنی سکرتێری گشتیم کرد و هەمان پێشنیازم وتەوە .

مەکتەبی سیاسی و کارگێڕ، لەجیاتی کارکردن بە پێشنیازەکانی ئێمە، غەزەبیان بەسەردا باراندین و تۆمەتی گۆڕان بونیان خستە پاڵمان و دورکەوتینەوە .!

دوای چەند ساڵێک و لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیشدا، کاتێ هەمان باسی موڵکوماڵی بزوتنەوەکەمان بەنوسین و قسەی کۆبونەوەی جڤات کردەوە، تۆمەتی یەکێتی بونیان خستە پاڵمان و دورکەوتینەوە .

چاوچنۆکی و تەماحی پارە و دەسەڵاتی ماڵباتی نەوشیروان مستەفا بە پشتیوانی رێکخەر و خانەکەیان، بزوتنەوە و بیری نەوشیروان مستەفای بۆ هەتا هەتایە ناشت .

بەهەمان شێوە ماڵباتی تاڵەبانی بە پشتیوانی مەکتەبی سیاسی و جێگرەکانی سکرتێر، یەکێتییان روخاند و بەم حاڵەی ئێستای گەیشت .

بزوتنەوەی گۆڕان سەرێکی گەورەی بێ جەستە بو ! یەکێتی نیشتیمانیش جەستەیەکی گەورەی بێ سەر ! بۆیە یەکەمیان کۆتایی هات و دوەمیان پاشماوەیەکی بەهێزی پەرتەوازە لە لەشکر و ئۆرگان و کادری سەر شەقامەکانی لەپاش خۆی جێهێشتوە .

ئەوەی ئێستا لەدادگایە باڤڵ و پەیڕەوی کۆنگرەی یەکێتی نیە ! ( هەروەک چۆن سبەینێش گەر دادگایی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت کوڕی نەوشیروان مستەفا و دەستورەکەی نادرێن بە دادگا ) بەڵکو ئەوەی لە دادگای عێراقیدایە شکۆ و کەرامەتی کورد و مێژوی شۆڕش و شەهید و قوربانییەکانێتی ..!

بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی کاری حیزبی، سیاسی و رێکخراوەیی، بۆ ئاسودەبونی ویژدان و خوێنی قوربانییەکانی ئەو مێژوە گەر بەڵێن بێت داد و داوەری بکرێت ! بەندەکانی دەستوری و یاسای عێراق و هەرێمی کوردستانمان پێویست نیە ! دروست ئەوەیە ( شۆڕشی نوێ ) بە بڕیارەکانی، پەیڕەوپڕۆگرام و گشت سەرکردە زیندو و مردوەکانیەوە لە ویژدانی گەلەکەماندا، دادگایی بکرێن .

ئەو خۆڵەکەوەیەش ئەنجامی گەندەڵی و فەسادی حوکمڕانیەکەیانە، خۆیان کردویانە بەسەری خۆیاندا .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×