کێ بکوژی ڕاستەقینەی ماریایە؟

نیاز سەعید عەلی
  2022-03-08     356

بکوژی ماریا ؛ مام و براکەی نەبوو، بەڵکو بکوژی ڕاستەقینە؛ دابونەریتی کۆنەپارێزیی و چەقبەستوویی بیروباوەڕی پێشینەخوازیی بوو، مام و برا؛ برازا و خوشکیان کردە قوربانی ترس و شەرم لە کۆمەڵگە !

ئەگەر هەندێک پێیان وابێت؛ کێشەیەک هەبێت لە ڕەفتارەکانی ماریادا؛ ئەوا چارەسەر بە تیرۆرکردن نابێت، ئەگەر بە دوای هۆکار و پاڵنەری دروستبوونی ڕەفتار و ڕوانین و جیهانبینیی و بیرکردنەوە جیاوازەکانی مرۆڤدا بگەڕێین بە ماریای تیرۆرکراویشەوە؛ مرۆڤەکان و خودی ماریا هۆکاری سەرەکی نین بۆ دروستبوونی جیاوازیی و ناکۆکی و ململانێی بیر و لێکدانەوە و جیهانبینی نێوان مرۆڤەکان لەسەر مۆدێل و ڕیتمی ژیانکردن و رەفتارکردن ، بەڵکو فاکتەری پەروەردە و هۆشیاری و کەلتووریی خێزان و کۆمەڵگە و ژینگەی کۆمەڵایەتیی تاکەکان و سیستەمی پەروەردە و خوێندن و ئایدیۆلۆژیا و ئایین و یاسا و میدیا و سۆشیال میدیا و دەسەڵات و ڕووداوەکان و قەیرانەکان و ڕەوش و کێشە و ناکۆکیەکانی ناو خێزان و …هتد ؛ هۆکاری ڕیشەیی و سەرەکین بۆ دروستکردنی کەسایەتی و بەرهەمهێنان و خوڵقاندنی بیکردنەوە و جیهانبینیی و ڕەفتاری جیاوازی مرۆڤەکان !

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×