سلێمانی یەکەم شاری مێژوویی  جیهانیی ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوون

نیاز سەعید عەلی
  2023-11-14     323

یەکێک لەستایلەکانی نیشتەجێبوون بۆ ،  کۆمەڵگە لەئێستادا کە لەدەیان وڵاتدا پەیرەوکراوە؛ بریتیە لەدروستکردنی شارێک، یان چەندین شاری نوێی نیشتەجێبوون بۆ  خێزانەکان؛ بە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و مارکێت و خوێندنگە و پەرستگای ئایینی و  … هتد، بە چەشنێک کە لەزۆربەی وڵاتە گەشەسەندووەکاندا بووەتە مۆدێلێکی نوێی نیشتەجێبوون و دیاردەکە لەبڵاوبوونەوە و  بەرفراوانبووندایە .
بەدەر لەوەی کە سلێمانی لەبنەڕەتدا بۆ کردنە پایتەختی میرنشینی بابان دروستکراوە، بەدەر لەوەی کە لەکاتی بنیاتنان و دامەزراندنەکەیدا، زۆرترین مەرج و خەسڵەت و بنەما و ژێرخان و سەرخانی شاری مۆدرێنی بە پێوەرەکانی ئەو سەردەمە ، تیا ڕەچاو و جێبەجێکراوە؛ لەوە گرنگتر ئەتوانین بڵێین بنیاتنانی شاری سلێمانی، لەبنەڕەتدا بریتیە لەبنیاتنانی یەکەمین ، یان یەکێک لە یەکەمین شارە مۆدرێنە پێشوەختە دروستکراو و ئامادەکراوەکان لەجیهاندا بۆ نیشتەجێبوون، هەر بۆیە دوای نزیکەی دووسەد ساڵ لەدروستکردنی ئەم شارە؛  بەلاساییکردنەوەی نەخشەی بنیاتنان و دروستکردنی شاری سلێمانی،  هەزاران شاری نیشتەجێبوون لەجیهاندا، بە پێداویستی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی ژیانکردنەوە دروستکراوە .
هەر بۆیە نەتەوەی کورد؛ ئەتوانێت لەرووی هونەری تەلارسازی و  بیناسازی و دروستکردنی شاری بنیاتنراو بە تەواویی؛ شانازیەکی تریش بەدەر لەشانازیەکانی تری ئەم شارە؛ بخاتە ناو خەرمانی مێژووی ڕەسەنی خۆی .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×