من و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

فوئاد سدیق
  2023-07-18     427

لەوەتەی لەم وەزارەتەم  هەر لە یەكەم  مانگی سەرەتای كاركردنم، رۆژانە  لەپاڵ بەڕێوەبردنی كارەكانی خۆم، گلەیی و گازەندەو رەخنەی پڕ لە توڕەیی ئەو خەڵكەی فەرمانبەری وەزارەت بوون ،خەریك بوو، رێڕەوی ژیانی من بە تەواوی بگۆڕن، هەر وایشی لێهات،  ئەم وەزارەتە، لەلایەك  كە گەورەترین وەزارەتی خزمەتگوزارییە، لەلایەكی دیكەیشەوە، چی خەڵكی خاوەن پێداویستی تایبەت و  هەژاری بێ دەرامەت و  ئەوانەی تووشی ئۆتیزم  و بیركۆڵ و شەڵتەرو چاكسازییەكان هاتوون، منی گەیاندە ناو سەرەتای رووبەڕووبوونەوەیەكی دژوار زۆر دژوار. ئیتر هەستم كرد  لە شوێنێكدا هەنگاو دەنێم زەویەكەی مینرێژ كراوە. بۆیە هەر زوو بە بەردەوامی دەكەوتمە بەر تیری گەندەڵكارەكان و برینداریان دەكردم و منیش نیشانەی خۆم لێیان دەگرت و ئازارم پێ دەگەیاندن.

      بەسەرهاتەكان ،  رووداوەكان، زۆرن، بەڵام ئەوەی گرنگە  تا ئێستا لە مەیدانەكەم و كۆڵم  نەداوە، ئەگەر چی هەموو جەستەم برینەو رۆحم خوێنی لەبەر دەڕوا.  

    تەمەنی ئەو چوارساڵ و نیوەی من بەقەد تەمەنی چوارهەزارو پێنجسەد  ساڵی ژیانی هەر مرۆڤێكی ئاساییە.  ئێستا دەزانم گالیلۆ كاتێك نووسیبووی: لەماوەی ١٠ ساڵدا زۆر لەوە زیاترم بینی كە هەموو مرۆڤایەتی لەماوەی پێنج هەزارو شەشسەد(٥٦٠٠)ساڵدا بینیویانە، بۆچی وای نووسیوە.

   بە راستی منیش ئەوەی لەماوەی ئەو چوارساڵ و نیوەی رابردوودا بینیومە، راستە بۆ من قوتابخانەیەكی سۆسیۆلۆژی و دەروونزانی و زانستی سیاسیی بوو، چونكە ململانێكان زۆر توند بوون. بەتایبەت كاتێك دەبینیت ئەو حیزبە  سیاسییە بچووكانە نەك  هەر خەڵكی رەشۆك و داماو، بەڵكو نوخبەشیان زۆر گەوجاندووە، لە خۆڕا   نییە وەك داری بێبەری بەر رەشەبای پاییز هەڵدەوەرن.

   من و وەزارەتی كار، لە فیلمێكی تراژیدی دەیان ئەلقەی دوورو درێژ دەچین، هەوڵدەدەم، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەو فیلمە تراژیدییە بخەمە بەر دیدەی خوێنەران. كێ بوون لەگەڵم وەستان و جەنگاوەری مەیدانی دژە گەندەڵی بوون و ، كێش بوون خۆیان لێمان كردبوو بە فریشتە، بەڵام كالیگۆلا وانەی پێ گوتبوون و لە رەچەڵەكیشدا كوڕو كچی ئیبلیس بوون و ، وەكوو  گا  سامانی نیشتمانییان هەڵدەڵووشیی.

ئەو ١٢ پاڵەوانەی دژە گەندەڵی کێن؟

خەڵاتی ڕێزلێنان بریتین لە ئەنتۆنیۆ سێرڤانتێس گارسیا لە مەکسیک، جان دی دیو ڕاکۆتۆندرامیهامینا لە ماداگاسکار، ستیڤان دۆجسینۆڤیچ لە سربیا، سینتیا گابرێل لە مالیزیا، ڕۆزینا ئیسلام لە بەنگلادیش، مارکۆ ئەنتۆنیۆ ڕوێدا سۆتۆ لە کۆڵۆمبیا، قیسما ساڵح عەلی مێندلی لە عێراق و جانێت ژۆ لە زیمبابۆی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×