نا بۆ رەگەزە پەرستی‌و رق‌و کینە

سەرکەوت شەمسەدین
  2019-07-30     500
لەدیمەنێکی ڤیدیۆیی لەنزیک گۆڕێکی بەکۆمەڵی ژمارەیە هاوڵاتی کورد کە لەلایەن رژێمە دیکتاتۆرە شۆڤێنیەکەی صەدام ەوە ئەنفال کراون، ئەفسەرێکی سوپای عێراق بێرێزی بەئاڵای کوردستان ئەکات‌و داوا لەکەسوکاری قوربانیان دەکات کە ئاڵای کوردستان بەرز نەکەنەوەو قەەغەیە.

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە وەک رەفتارێکی رەگەز پەرستانەو رق‌و کینە سەیرکرا بەهۆی ئەوەی ئەو ئاڵایە بەپێی دەستوری عێراق دانی پێدانراوە، ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی رێزی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.

من لای خۆمەوە جگە لەئیدانەو رەتکردنەوە لەتۆری تویتەر، بەفەرمیش نامەیەکی نارەزاییم ئاراستەی وەزیری بەرگری کرد بۆ لێپرسینەوەلەو ئەفسەرەو پێدانی تەعلیمات بەبازگەکانی سوپا کە هیچ کەس بۆی نیە بێ رێزی بەئاڵای کوردستان بکات، هەر ناکۆکیەکی سیاسی نێوان هەولێرو بەغداد نابێت هێزی ئەمنی دەستوەردانی تێدا بکات، پەیوەندیشم کرد بەنوسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ هەمان مەبەست.

هاورێم کاک کاوە محمد یش پەیوەندیکرد بەپارێزگاری موسەنە بۆ هەمان مەبەست ئەنجامیشی هەبو.

پارێزگاری موسەنا بەفەرمی داوای لێبوردنی لەگەلی کورد کردو راشیگەیاندوە کە لێکۆڵینەوە لەسەربازەکە دەکەن.

ئەم هەنگاوەی پارێزگاری موسەنا ئاماژەی گرنگە کە هەستی بەرپرسیاری‌و رۆحی مرۆڤدۆستی‌و یشتیمانی زیندوەو دەتواین بەهەمومان ژینگەیەکی باشتر بۆ پێکەوە ژیان دروستبکەین.

بەڵام با سەرنجێکیش لەدۆخی بازگەکانی هەرێمی کوردستان‌و ئەو بێرێزییه‌ی‌ بازگەکان بەهاوڵاتانی عەرەب زمانی دەکەن جێگەی ئیدانەکردن‌و سەرزەنشتکردنە، چونکە پێکەوە ژیان تەنیا بەلایەک ناکرێ.

لانیکەم لە عێراق ئێمە زانیمان مەرجەعی ئەم هێزانە کێن و توانیمان رایگرین، بەڵام کام پەرلەماتاری عێراقی (ناوەراست و باشور) ئەتوانن پەیوەندی بە مەرجەعی هێزە ئەمینیەانی کوردستان بکەن و لێپرسینەوەیان لێبکەن؟!
زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سرور بارزانی: حکومەتێکی پڕلە شکست و نەهامەتی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەکات
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
هۆشیار زێباری: هەڵەمان كرد لە بڕیاری ریشەكێشكردنی حزبی بەعسدا
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×