لە کۆتا ئامانجی ئەردۆغان تێبگەن

گۆران هەلەبجەیی
  2019-10-15     861
 زۆر هەڵەن ئەو کوردانەی وا تێبگەن کە ئەردۆغان بە داگیرکردنی ڕۆژئاواوە دەوەستێت.
 بە درێژایی مێژوو دەسەڵاتدارانی تورک بوونی هەر کیانێکی کوردیان لە هەر شوێنێک بووبیت ڕەتکردوەتەوە.
مێژوو پێمان دەڵێت سەرجەم سەرهەڵدان و بەرخووردانەکانی کورد چ لە باکوور و هەندێک جاریش لە باشوور بەدڕندەترین شێوە لە لایەن دەسەڵاتە یەکبەدوای یەکەکانی تورکیاوە سەرکووت کراون.
لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا سەرۆک سوپاسالاری تورکیا گووتی[گەر کیانێکی کوردی لە ئەفەریقاش بوونی هەبێت لەناوی دەبەین]
نەفەرهەنگی تورک وەک نەتەوە  نەوەک  دەسەڵاتی حکومڕانی تائیستا ئەوە قوبوڵناکەن کە جگە لە تورک گەلێکی   دیکە خۆی بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات.
دەسەڵاتدارانی تورک لە دەوڵەتی عوسمانیەوە تا ئەردۆغان وایان خستووەتە میشکی تاکی تورکەوە کە کورد مەزنترین هەڕەشەیە بۆ سەریان، ئیدی لە هەر شوێنێک بن. جا ئەم پڕوپاگەندەیە  کاریگەری خۆی لەسەر تاکی تورک جێهێشتووەو  چونەتە نێو پرۆسەی دژایەتی کردنی کوردەوە.
کەواتە لێرەدا کێشەکە تەنها دەسەڵاتدارکان نین بەڵکو تاڕادەیەکی زۆریش نەتەوەی تورکە کە پاڵپشتیەکی گەرەیە بۆسیاسەتی دوژمنکارانەی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکان.
ئەوەی گرنگە بیزانین ئەم دوژمنکاریە سەرسەختەی دەسڵات و دەوڵەتی تورک بۆ کورد پەیوەست نیە بە جۆری ئەو حیزبەی دەسەڵاتی بەدەستە ،بۆ نمونە لەعەلمانیوە تا نەتەوەپەرست  و ئیسلامی ،هەرکام  لەم ڕەنگ و ئایدۆلۆجیایانە لەسەر دەسەڵات بن هەمان سیاسەت  پەیڕەو دەکەن.
وەک پێشتر ئاماژەم پێدا  ئەوان دژی تەنها گروپیک ،حیزبیک، بزافیک کیانیک نین ، بەڵکو  دژایەتی هەموو کورد دەکەن، وەک نەتەوە . جا هەرکات دەرفەتییان بۆ هەڵکەوتبێت کاریان بۆ جیبەجێکردنی ئەو سیاسەتە ڕەگەزپەرستیە  کردوە ، کە لە سڕینەوەی شوناسی نەتەوەی کورددا بەرجەستە دەبێت.
ئیستاش کە بە ڕەزامەندی ترامپ، دەرفەت بۆ ئەردۆغان درووست بووە بۆ لەشکرکیشی بۆ سەر ڕۆژئاوا بۆ لە ناو بردنی ئەو ئەزموونە بێ وێنەو سەرکەوتووە، ڕووی  پلانەکەی ئەرۆغان هێدی هێدیدەردەکەوێت. مەسەلەکە لەوە دوورترە و پلانەکە  لەوە فراوانترە کە ئیستا لە ئارادایە.   ئامانجی  ئەردۆغان  وەک خۆی بەر لە یەک دوو ڕۆژ  ئاماژەی پێدا  نەیشاردەوە ،دوای ڕۆژئاوا  هەرێمی کوردستان و لە نێو بردنی ئەو ئەزموونە شلۆق و پڕکێشەیەیە.
 وەک چۆن ئەردۆغان بەهانەی بۆ لەشکرکێشی سەر ڕۆژئاوا دۆزیەوە بەهەمان شێوەش بەهانە  بۆ لەشکرکێشی و لە نێو بردنی  ئەزموونەکەی باشوریش دەدۆزیتەوە {کە ئومێدەوارم هەرگیز ڕوونەدات}
بێگومانم دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرکیان بەم مەترسیە کردووە .پرسیار ئەوەیە ئایا   خۆیان بۆ ئەو ئەگەرە ئامادە کردووە؟دەبێ بەرپرسانی هەرێم لەوە دڵنیابن لە ئەگەری  لەشکرکێشی تورکیا  وهەوڵی لەناو بردنی ئیدارەی هەرێم  ،لە ئیدانەکردن بەولاوە هیچ دەوڵەتێک  بە ئەمەریکاشەوە  ئامادە نابێت  ڕێگری لەو کارەی تورکیا بکات .
بۆیە پێوستە لە ئێستادا دەسەڵاتدرانی هەرێم لەوە تێبگەن گەر ئەو ئەزموونەی ڕۆژئاوا شکست بهێنێت ،ئەوە لە  ئایندەدا سەرەیان دێت . جا بۆ ئەوەی  دۆخەکە نەگاتە ئەو ئاستە، گرنگە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەونە خۆیان و چیان پێدەکرێت بۆ  نەگەشتنی ئەو پلانە مەترسیدارە  بە هەریم ،بیکەن.

بەهۆی  کاریگەری و  دەستتێوەردانی دەسەڵاتی تورکیا لە هەرێم و  کۆنترۆکردنی هەندێک کایەی گرنگ [ئابووری سیاسی] و کڕینی هەندێک سیاسی و بازرگانی بەرژەوەندی خواز ، پێدەچێت بەرپرسانی هەرێم بە تایبەت پارتی و یەکیتی نەتوانن زۆر کار دژ بە  تورکیا  بکەن ، بەڵام  گەر بخوازن  ئاگرەکە لە هەرێم بەدووربێت ،دەتوانن  ئەوەی پێیان دەکرێت بیکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×