پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئاڵۆزتر دەبێت

لوقمان بەرزنجی
  2020-02-02     721
لەدوای  هێرشە سەربازیەکەی تورکیا  بۆسەرڕۆژئاوا و کڕینی موشەکی S400 لە روسیا   و سەرپێچیکردن لە ئاراستەکانی NATO  و پابەند نوبوونی بە هاوپەیمانی  سەربازی لەگەل ئەمریکا  و نزیک بوونەوەی لە گەل روسیای  نەیاری NATO  و ئەمریکا  ، ئەو هەموو سەرپێچی کردنەی تورکیا  زۆرێک لە گەورە بەرپرس و سیناتۆرەکانی لە ئەمریکا  ناڕحەت و توڕەکردوە  و بەتەواوی  پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا  لەلایەک و تورکیا و یەکیەتی ئەورپاش لەلایەکی دیکە دووچاری ئاڵۆزیەکی زۆر کردوە . تائەو ڕادەی  پەیوەندیەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاڵۆز شپڕێوتر دەبن . لەدواڕاپۆرتی دەزگای ( RAND) بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجیە سەربازیەکان کە لەواشنتون دەردەچێ ، نووسیویەتی دەڵێت . ئیستا شەراکەت و هاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە قۆناغێکی یەکجار ترسناک و گرژی دایە بەبەراورد  لەچاو ساڵانی پێشووتر، ئەویش بە هۆی ئەو سیاسەتە چەوتەی کە سەرۆکی ( ڕژێمی) تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان لە تورکیا پیادەی دەکات، وەک دەزانرێت کە دەزگای RAND یەکێکە لەو دەزگا ستراتیجیە نزیکانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگون) هەروەها  لەبەشێکی دیکەی  ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەر بەهۆی ئەو سیاسەتە چەوتەی ئەردوگان پیادەی دەگات  باوەڕمەندی زۆرێک لە دۆستە دێرینەکانی خۆی لەدەست داوە لە پێش هەمووشیان ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە دەڵێ . ئەو دەوڵەتی ئیستا ئەردوگان سەرۆکایەتی دەکات، دەوڵەتێکە لەسەر بنەمای قەومی و ئاینی و مەزهەبی مامەڵە لەگەل هاونیشتیمانیانی دەکات بۆ بەرەوپێش بردنی ئەجندا سیاسی و قەومی و مەزهەبیەکانی. ئەو ئەجندا هەڵانەش وایانکردوە کە دڵەڕاوکێییکی زۆر لەلای هاوڵاتیانی دروست بووە مەترسی ئەوەیان لێنیشتوە کە سیستم و پرۆسەی دیموکراتی لەو ووڵاتە بەتەواوی هەرەس بێنێ و ڕژێمکی دیکتاتۆری سەرکوتکار لە تورکیا دابمەزرێ ویڕای ئەوەش ووڵات بەرەەو داڕمانێکی ئابوری گەورە شەڕێکی ناوەخۆ دروست بیێت بەتایبەتی لەگەل ئەو ڕفتارەی کە دەرهەق بە کوردەکان دەیکات هیچ ڕێگە چارەیەکی نیە بۆ چارەسەری کێشەی کوردەکان لەو ووڵاتە . . بە بۆچوونی زۆرێک لە کونگریس مانەکان ئیستای پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا خراپترین قۆناغە بۆی هەیە زۆرێک لە پەیوەندیە ستراتیجیەکان هەڵبوەشێنەوە بەهۆی سیاسەتی ئیسلامگەری ئیخوانی کە ئیستا زاڵە بەسەر گەلانی تورکیا و واخەریکە پەل دەهاوێت بۆ ووڵاتانی دیکەش نموونەی قەتەر و عیراق و سوریان و میسر و لیبیا ، بە پێی ڕاپۆرتی RAND ئەمریکا  زۆر بەتوندی هوشیاری داوەتە تورکیا بۆچاکردنی هەڵس و کەوتی لەناوەوەو دەرەوەی تورکیا وا چاوەڕوان دەکرێت لەکۆتایدا ئەو هاوپەیمانیەی ئەمریکا لەگەل تورکیا هەڵبوەشێتەوە.  باجە قورسەکەش  بە داخستن بنکەی سەربازی و فڕۆکەوانی ئینجەرلیک کۆتای پێ بێت و بنکە بگوازرێتەوە بۆ باکوری عیراق لە هەرێمی کوردستان بنکەکە جێگیر بکرێت ، دیارە لە هەمبەر ئەوەشدا تورکیا هیچ هەنگاوێک ناهاوێژێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کێشەکان زەق ترو قوڵتر دەکاتەوە دوا  سەرپێچی کردنیش هەناردەکردنی چەک و جبەخانەو بەکرێگیراوە ئیخوانەکانی سوریا بەیاوەری چەند شارەزایانی سەربازی و فڕۆکەوانی بۆلیبیا ئەوەشیان هەر بەجارێک ئەمڕیکاو ڕۆژئاوای نیگەران کردوە ، پێناچێت تورکیا وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو تەماعەکاریەی ببێت چونکە خۆی لە ئاستی ئەمریکا و روسیا و ووڵاتەزهێزەکانی دونیادا دەبینێت بەڵام ئایا باری ئابوری بواری دەدات بەو شێوەیە هەڵس و کەوت بکات ؟؟؟ ئەوە پرسیارە گرنگەکەیە کە ڕووبەڕوی تورکیا دەبێتەوە .. یا  بەوسیاسەتەی ئیستای ئەردوگان تورکیا  بەرەوکوێ دەچێت و چی چارەنوسێک چاوەڕوانی دەکات ؟
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×