کۆرۆنای تەعزیەکەو ژمارەکانی پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
  2020-04-13     553
وێڕایی دەستخۆشیم لە بەڕێز پارێزگاری ھەولێر بە سەرکەوتوانە توانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە تەعزیەکدا کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام لە پاڵ مژدەی سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنای تەعزێی کارێزاندا، ھات و بەسەربەرزانە ئەم ھەرێمە مەغدوور و مەنکوب و بەکاربەرەی لەگەڵ ئەمریکا بەراوردکرد بۆیە لێرەوە دەمەوێیت بە داتا و ژمارە و زانیاری باسی چۆنیەتی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بکەم، بۆ ھاوڵاتیانی کوردستانیش بەراوردی ڕەوشی خۆیان بکەن لە کەرەنتینەدا لەگەڵ  گەلی ئەمریکا.

تێست: پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوە دا کە ئیدارەی پارێزگای ھەولێر لە تێست کردن زۆر لە پێش ئەمریکاوەیە بە ژمارە ئاماژەی دا کە لە ئەمریکا لە ھەزار کەس ٣ کەس تێستی بۆ کراوە بێ ئاگا لەوەی ئێستا لە ئەمریکا ملیۆنەھا کەس تێستی بۆ کراوە، بەپێی داتا و زانیاری فەرمی ئەمریکا ٣ سێ ملیۆن کەس تێستی بۆ کراوە کە دەکاتە ٪‏١ لە سەدا یەک نەتەوەکەیان، و ئامانجی ئیدارەی ئەمریکا ئەوەیە کە زۆرینەی گەلی ئەمریکا تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، دڵنیام پێش خوێندنەوەی ئەم بابەتە لای پارێزگاری ھەولێرەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا تێستیان بۆ کردوە لە ھەموو دانیشتوانی ئەم ھەرێمەیی ئێمە زیاتر دەبێت نەک ھەولێر.

لە ئەمریکا لە ھەوڵی دۆزینەوە و دابین کردنی دوو جۆر تێستن کە دەسەڵات دراوە بە ھەموو ویلاتەکان کە بەرھەمی بھێنێن، یەکەم جۆر تێست ئەو تێستیە کە لە کوردستان و ھەموو جیھان بە کاری دەھێنن بۆ دیاری کردنی توشبوانی ڤایرۆسەکە.

جۆری دووھەم پێ دەڵێن ئەنتی بۆدی بزانن ئەم کەسە لە پێشوودا کۆرۆنای گرتوە  یاخود نە، ئەگەر گرتویەتی مەناعەی نەخۆشەکە لە چ ئاستێکدایە، دەتوانێیت بچێتەوە سەر کاری خۆی ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ بکات.

بودجە: لە سەرەتای دەرکەوتنی کۆرۆنا لە ئەمریکا سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێس بودجەی تایبەتیان بۆ ڕووبەڕووبنەوەی ڤایرۆسی  کۆرۆنا تەرخان کرد، لە بەرواری ٦ مانگی ٣ یەکەم جار سەرۆکی ئەمریکا ھەشت ملیار و سێسەد ملیۆن دۆلاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان کرد، دواتر لە بەرواری ١٨ مانگی سێ بۆ جاری دووەم پەنجا ملیار دۆلاری بۆ تەرخان کرایەوە ئەم بودجەیە بە کتوپر یان بڵێن ئێمەرجینسی  ناودەبرێت، دواتر لە ٢٧ مانگی ٣، دوو تریلۆن دۆلار بۆ ئەوەی بۆ جەنابی پارێزگاری ڕوونتر بکەمەوە چونکە بەرێزیان لە گەیاندنی ژمارەکانی ئەمریکا بە خەڵکی ھەولێر و کوردستان دروست نیە، ئەو دوو تریلۆنە دەکاتە دوو ھەزار ملیار دۆلار ئەم بودجە زەبەلاحەی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا تەنھا لە لایەن کۆشکی سپی تەرخان کراوە، وە لە لایەن کۆنگرێسەوە ڕۆژی ١٠مانگی ٤ ،بڕی ٧٥٠ حەوت سەد و پەنجا ملیار دۆلاری  تەرخان کرد.

لێرەوە لە پارێزگاری ھەولێر دەپرسین  لە دابین کردنی بودجە لە پێشەوەن؟ ئایە بەراوردێکمان بۆ ناکەیت تا ئێستا حکومەتی ھەرێم ڕوونی نەکردووەتەوە چەن ملیار دۆلاری بۆ ئەم پرسە تەرخان کردوە؟ ئایە بە چ شێوازێک  خەرج کراوە؟ بۆ چ کەرتێک خەرج کراوە؟ من کە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانم ھیچ زانیاریەکم لا نیە بەڵام لە کوردستانەوە دەزانم لە ئەمریکا چۆن خەرج دەکرێیت و بۆ چ کەرتێک دابین کراوە.

 ھاوڵاتیانی ھەرێم و ئەمریکا لە کاتی قەدەغەی ھاوتوچۆ و کەرەنتینەدا:

ھەر ھاوڵاتیەکی ئەمریکی بڕی ھەزار و دووسەد دۆلار بە چەکی بانقی دەچێتە ماڵەوە بۆیان لەم قەدەغەی ھاتوچۆدا، بۆ ھەر مناڵێک یش بڕی پینج سەد دۆلار دەدرێیت بە خێزانەکەی  .

پارەکانی تریش بەم شێوازە دابین کراوە و خەرج دەکرێیت، بۆ کەرتی تەندروستی ئەو ھاوڵاتیانەی نەخۆشن، بۆ کەرتی خوێندن، بۆ کەرتی پەیوەندی کردن بە گشتی، بۆ یارمەتیدانی دایکان و باوکان کە منداڵیان ھەیە ناچنەوە بۆ خوێندن پێویستە یارمەتی وەربگرێیت، بۆ ئەو کەسانەی بێ لانەن و خانویان نیە ھۆتیلیان بۆ دابین دەکرێت تا بارودۆخەکە باش دەبێت، بۆ گەشت مەبەست لێ گەڕانەوەی ئەو ھاوڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵاتن، بۆ ئەو کەسانەی کە داوای مافی پەنابەریان کردوە بۆ ئەوەی لە ناو ئەواندا بڵاو نەبێتەوە، بۆ کەرتی ھاتوچۆ لە وڵاتدا، بۆ ئەو کەشتی  و باخیرانەی یکە ھاتوچۆ بە خەڵک دەکەن بۆ خۆشی و گەشت و گوزار ،بۆ ریستۆرانتەکان ، بۆ دامەزراوکانی دەوڵەت، بۆ بانکەکان، بۆ ھێڵی فڕۆکەوانیەکان کە ئێستا گەشت نیە بۆ ئەوەی ئیفلاس نەبن ، بۆ ھۆتێلەکان کە ئێستا چۆڵن، ئەمانە تەنھا لە بودجەی کۆشکی سپی.

حەوسەد و پەنجا ملیار دۆلارەکەی کۆنگرێس بڕی چوارسەد ملیار دۆلاری تەنھا بۆ نەخۆشخانەکان و پێداویستیەکان خەرج دەکرێت، سێ سەد و پەنجا ملیار دۆلارەکەی تر تەنھا بۆ ئەو کەسانەی کە لەم کەرەنتینە ئیشەکانیان لە دەستداوە یان لە ئایندەدا لە دەستی دەدەن.

کارگەکان لە ھەرێم و ئەمریکا:

ئیدارەی ئەمریکا گرێبەستی لە گەڵ سەدان کۆمپانیا و کارگە گەورەکان کردوە، کە جۆری بەرھەم ھێنانی گۆڕیەوە بۆ بەرھەم=ھێنانی پێداویستیە پزیشکیەکان بەتایبەت ئامێری ھەناسەدان (ڤێنتی لەیتەر)  و پێداویستی خۆپارستن بەرھەم بھێنن   وەک کۆمپانیای گەورەکانی (فۆرد، جنرال مۆتۆرز، سری جی، تێسلا، جی ئێم)، لە ھەرێمی کوردستان پێش کۆرۆنا  لە ھەولێر ٢٠٥٢ کارگە و لە سلێمانی ١١١٥ کارگە و لە دھۆک ٥٧٤ کارگە ھەبوو.

لەکۆی ٣٧٣٦ کارگە   ٢٠٥٥ کارگەیان داخراون  زیاتر لە ١٠٠٠ کارگەیان گوازراوەتەوە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق، لە کۆی ٣٧٣٦ کارگە   ٢٠٥٥ کارگەیان داخراون  زیاتر لە ١٠٠٠ کارگەیان گوازراوەتەوە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق، ھەموومان دەزانین لە سەردەمی کەرەنتینە داخستنی کارگەکان نزیک بۆتەوە لە ٪‏ ١٠.

بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان و خۆێنەری کورد کە سیاسیەکانی وڵات یان ئێمەی پەرلەمانتار و وەزیر و پارێزگارەکان قسەیان کرد و باسی سەربەرزی حکومڕانی و ژمارەی کرد گرنگە خێرا بڕوامان پێ نەکەن بەڵکو پێویستە بەدواداچوون و چێکی قسەکانمان بکەن لە ڕاستی و دروستی بکۆڵنەوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×