ئەمریكا درۆنێكی ئێرانی لە كەشتی ئایزنهاوەر دوور خستەوە
  2023-12-03       401       

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، درۆنێكی ئێرانی لە كەشتی ئایزنهاوەر لە كەنداو دوورخستووەتەوە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی درۆنێكی ئێرانی بە نزمی لە كەشتی ئایزنهاوەری وڵاتەکەمان نزیك دەبێتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانمان دووریانخستووەتەوە.

ڕاگەیاندراوەكەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا بە “سێنتكۆم” ناسراوە، ئاماژە بەوە دەكات، لە كەنارە ئاوییەكانی كەنداو، درۆنێكی ئێرانی بە شێوەیەك لە شێوەكان نزیك بووەتەوە لە كەشتی ئایزنهاوەر، بەڵام فرۆكە جەنگییەكانمان درۆنەكەیان دوورخستووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییە ڕێگە پێدراوەكان، كەشتی ئایزنهاوەر بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانى مانۆڕی سەربازی لەو شوێنانەی ڕێگە پێدراوە.

بە مەبەستی هاوكاریكردنی هێزەكانیان و پشتیوانیكردنیان، كەشتی ئایزنهاوەری ئەمریكی لە كۆتایی ئەمساڵ گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەفتەی ڕابردوو لە كەنارەكانی كەنداو جێگیر بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×