ئێران دەستی بەسەر دوو كەشتی پڕ لە سووتەمەنیدا گرت
  2023-12-06       404       

یدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی گرتووە بەسەر دوو كەشتیی پڕ لە نەوت، كە بڕی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدا بووە.

ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران هەواڵی دەست بەسەرداگرتنی دوو كەشتی پڕ لە سووتەمەنی بڵاو كردەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەمڕۆ هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی گرتووە بەسەر دوو كەشتیی بە قاچاخبردنی نەوت، هەروەها لە كاتی دەست بەسەرداگرتنی ئەو دوو كەشتیەدا ٣٤ كەسی بیانی لە كارمەندانی ئەو دوو كەشتییە دەستگیرکراون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو دوو كەشتییەی سوپای پاسداران دەستی بەسەردا گرتووە، بڕی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی تێدا بووە.

بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە، ئێران هەرزانترین نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا هەیە، لە ڕێگەی قاچاخ و بە ڕێگەى دەریا نەوتی وڵاتانی دراوسێ بۆ وڵاتانی عەرەبی دەنێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×