دامەزرێنەری حزبێكی عێراقی لە بەغدا كوژرا
  2023-12-07       868       

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دو چەكداری نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فازڵ مەرسومی، كەسایەتی ئایینی و دامەزرێنەری حزبی داعی كردوە لە ناوچەی تاجیاتی بەغداو ناوبراو كوژراوە.

ئاوێنە: بەپێی قسەی سەرچاوە ئەمنییەكان، دو كەس بەسواری ماتۆڕێكەوە لە ناوچەی تاجیات لە بەغدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فازڵ مەرسومی، كەسایەتی ئایینی شیعەو دامەزرێنەری حزبی داعی كردوەو نابراو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون و هێشتا كەس لەسەر روداوەكە دەستگیرنەكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوەكەدا كوژرانی ئەو كەسایەتییە ئایینییەی پشتڕاستكردۆتەوەو رایگەیاندوە، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكە پێكهێنراوەو دەستی بە لێكۆڵینەوە كردوە.

بەگوێرەی هەندێك لە میدیا عێراقییەكان لە روداوی تەقەكردن لەو كەسایەتییە ئایینییەدا، دو یاوەری كە لەگەڵیدا بون برینداربون و یەكێكیان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×