نۆێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش: پشتگیری لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل ناکەین
  2023-12-08       400       

بۆ تاوتوێکردنی بڕیارنامەی وەستاندنی جەنگ لە غەززە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە کۆبوونەوەدایە. نوێنەری ئەمریکا دەڵێت، ئەوان پشتگیری لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل ناکەن.
 
لەو بارەیەوە، رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور دەڵێت، ئەگەر ئەنجومەنەکە ئێستا شتێک نەکات، "دەبێتە هاوبەشی تاوانی جینۆساید"ی کەرتی غەززە.
 
رۆبەرت وود، جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگه‌یاند: "ئەگەرچی ئەمریکا بەهێزەوە پشتیوانی لە ئاشتیێکی بەردەوام دەکات کە تیایدا ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان بتوانن بە ئاشتی و ئارامی بژین، ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازەکانی ئاگربەستی دەستبەجێ ناکەین".
 
وود وتیشی: "ئەمە تەنیا تۆوی جەنگی داهاتوو دەچێنێت، چونکە حەماس هیچ خواستێکی بۆ ئاشتییه‌کی بەردەوام لەپێناو چارەسەری دوو دەوڵەتدا نییە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×