هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو بنكه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا
  2023-12-17       406       

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئاشکرای کرد، هێرشی کردووەتە سەر دوو بنکەی ئەمریکا لەناو خاکی سوریا.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە بەرامبەر پشتگیرییەکانی بۆ ئیسرائیل، لە رێگەی درۆنەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر هەردوو کێڵگەی عومەر و کۆنیکۆی سەر بەهێزەکانی ئەمریکا لە قوڵایی خاکی سوریا.

بەرەی مقاوەمە ئاماژەی بەوەشداوە، توانیویانە هەردوو ئامانجەکەیان بە وردی بپێکن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: "لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تائێستا، لە عێراق و سوریا 89 هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کراونەتە سەر هێزەکانمان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×