ئەمریکا هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی حوسییەکانی یەمەن پێکدەهێنێت
  2023-12-19       458       

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هاوپەیمانێتییەکی پێکهاتو لە 10 دەوڵەتی جیهان پێکدەهێنن لە پێناو بەرەنگاربونەوەی ئەو هەڕەشانەی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سور دروستیان کردوە.

ئاوێنە: لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ژێر ناوی "دەستپێشخەری ئەمنی فرەنەتەوەیی" بە سەرکردتایەتی ئەمریکا هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتییان پێکهێناوە، بۆ روبەروبونەوەی هێرشی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سور.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو وڵاتانەی هەوڵی فراوانکردنی بنەمای سەرەکی ئازادی گواستنەوەی دەریایی دەدەن، پێویستە هەوڵەکانیان یەکبخەن، بۆ روبەروبونەوەی ئەو ئاڵنگارییەی کە حوسییەکان دروستیان کردوە.

ئەوەشی خستەڕو، ئەم هاوپەیمانێتییە نوێێە ناوی "ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی خۆشگوزەرانی" دەبێت و 10 وڵات لە خۆدەگرێت، لە ناویاندا بریتانیا و فڕەنسا و ئیتاڵیا و بەحرەین.

وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، ئەو وڵاتانەی لەو هاوپەیمانێتییە بەشدارییان کردوە بریتین لە بریتانیا، بەحرەین، کەنەدا، فڕەنسا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، نەرویج، سیشڵ، ئیسپانیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×