سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا گەیشتە عێراق
  2023-12-28       272       

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە هەژماری کۆمەڵایەتی X (تویتەر) بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و هاتنی بۆ عێراق دەکرێت و بڕیارە لە کۆشکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کۆببێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئیسپانیا تیەکێکە لەو وڵاتانەی  بەشدارە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و هەروها هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆش ئەرکیان پێ سپێردراوە.

چاوەڕوان دەکرێت، لەم سەردانەیدا، پێدرۆ سانچێز هاوکات لەگەڵ دیدارە فەرمییەکان، هێزەکانی وڵاتەکەشی لەعێراق بەسەر بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×