عێراق.. لە ئەمساڵدا زیاتر لە ١٤ هەزار كەس بەتاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون
  2023-12-28       287       

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە  ١٤ هەزار ٨٥٧ كە بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، هەروەها پێنج هەزار و ٥٨٩ كەسی دیكە بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیركراون.

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەی ئەو كەسانەی بڵاو كردەوە، كە تا كۆتایی ئەمساڵ بەتۆمەتی چەتەیی و ماددەی هۆشبەر و ماددە دەروونییەكان لە سەرتاسەری عێراق دەستگیركراون.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان توانیویەتی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٦٥ چەتەی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا بكوژێت، هەروەها پێنج هەزار و ٥٨٩ كەسی دیكە بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیر بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەمساڵدا ١٤ هەزار و ٨٥٧ كەس بە تاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، كە ١٤٠یان بازرگانانی نێودەوڵەتین.

لە كۆتایدا ئەوەی خستەڕوو، هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیركردنی سەرجەم ئەو كەسانەی كاری نایاسایی ئەنجام دەدەن، هەروەها ئۆپەراسیۆنەكانیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیركردن و كوشتنی چەتەكان لە سەرتاسەری عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×